ئایا ڕووەکی ژەهراوی هەیە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-04-23:19:00 - کۆدی بابەت: 2950
ئایا ڕووەکی ژەهراوی هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا ڕووەكی ژەهراوی هەیە؟

پێش نزیکەی ٢٥٠٠ ساڵ فەیلەسوفێکی مەزن هەبوو لە ئەسینای یۆناندا بە ناوی (سوکڕات). گەنجانی فێر دەکرد کە بە شێوەیەکی دروست بژین. بۆیە فەرمان ڕەوایانی یۆنان لە شێوەی فێرکردنی ڕازی نەبوون و لێی توڕە بون و حوکمی مردنیان بەسەردادا. بە خواردنەوەی پەرداخێک شەرابی شوکران. دوای خواردنەوەی کوپە شەرابەکە لاشەی سارد بووەوە و مرد.

ئایا دەزانن شوکران چییە؟

ژەهرێکە لە ڕوەکێک دەردەهێنرێت بە ناوی شوکران، ڕوەکێکی گوڵ سپییە بۆنێکی ناخۆش دەردەکات. لە ناوچە شێدارەکاندا دەڕوێت. ژەهرەکەی تەنها لە ڕەگ و تۆوەکەیدایە. ئەم ژەهرە دەبێتە هۆی پەکخستنی هەموو ئەندامانی لاشە، لە هەردوو قاچەوە تا دڵ، هەر دوای خواردنەوەشی یەکسەر کەسەکە دەمرێت.
ڕووەکی تری ژەهراوی هەن. لەوانە (گوێزی ڕشانەوە) N4x-vomica ڕووەکێکە لە وڵاتانی ئاسیا دەڕوێت و بەرەکەی لە پرتەقاڵ دەچێت و لە هەر بەرێکدا پێنج تۆوی هەیە. ماددەی (سترکتین) کە ژەهرەکەیەتی لەو ناوکانە دەردەهێنرێت، کە دەبێتە هۆی هەناسەسواری و وەستانی دڵ و مردن. بەڵام ئەو ژەهرەی پێی دەوترێت (سورنجان) لە ڕوەکێک دەردەهێنرێت هەمان ناوی هەڵگرتووە. لەبەر ئەوەی کاریگەرییەکی خێرای نییە بۆ سەر پزیشکان بۆیە لە چارەسەرکردنی نەخۆشی جومگەژاندا بەکاری دەهێنن. نەک تەنها ئەمانە زۆر ڕووەکی تری ژەهراوی هەن لە سەرانسەری جیهاندا.


سەرچاوەکان



897 بینین