هەرگیز دەست لەم بەشانەی جەستەت مەدە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-11:16:00 - کۆدی بابەت: 2961
هەرگیز دەست لەم بەشانەی جەستەت مەدە

ناوه‌ڕۆك

ھە‌رگیز دە‌ست لە‌م بە‌شانە‌ی لە‌شت مە‌دە‌

ھە‌ندێك بە‌شی لە‌ش ھە‌یە‌ نابێت ھە‌رگیز دە‌ستی لێبدە‌یت، چونكە‌ تە‌نانە‌ت دوای شتنی دە‌ستە‌كانیشت، میكرۆبە‌كان لە‌سە‌ر دە‌ست كۆدە‌بنە‌وە‌ و كاتێك دە‌ست لە‌ ھە‌ندێك ناوچە‌ی لە‌شت دە‌دە‌یت ئە‌وا ئە‌و میكرۆبانە‌ دە‌گوێزێتە‌وە‌.
بە‌پێی بڵاوكراوە‌یە‌كی تە‌ندروستی ماڵپە‌ڕی (stethnews) ئە‌م ناوچانە‌ نابێت دە‌ستیان لێبدە‌یت:

گوێچكە

ھە‌رگیز نابێت پە‌نجە‌ت بخە‌یتە‌ ناو گوێچكە‌ت، ڕە‌نگە‌ بچێتە‌ ناو كە‌ناڵی گوێچكە‌وە‌، كاتێك ئە‌و پێستە‌ زۆر تە‌نكە‌ بریندار دە‌بێت لە‌ دە‌رە‌وە‌ی كە‌ناڵی گوێچكە‌، یان دە‌خوورێت ھە‌وڵ مە‌دە‌ پە‌نجە‌ت بكە‌یت بە‌ گوێچكە‌تدا، باشتر وایە‌ سە‌ردانی پزیشك بكە‌یت.

دە‌مووچاو

كاتێك بیر دە‌كە‌ینە‌وە‌ ، ئە‌وا بێ خە‌یاڵی دە‌ست لە‌سە‌ر دە‌مووچاومان دادە‌نێین، ڕە‌نگە‌ ئە‌مە‌ ببێتە‌ ھۆی گواستنە‌وە‌ی بە‌كتریا بۆ لە‌شت، چونكە‌ تۆ نازانیت پێشتر دە‌ستت لە‌چی داوە‌، دواجار دە‌بێتە‌ ھۆی نە‌خۆشی.

كۆم

ناوچە‌ی كۆم شوێنێكە‌ زۆرترین بە‌كتریای لێیە‌، پێویستە‌ پاك بكرێتە‌وە‌ بە‌ڵام نابێت بە‌ پە‌نجە‌كانت بە‌شی ناوە‌وە‌ پاك بكە‌یتە‌وە‌، دوای پیسایی كردن پێویستە‌ پاش دە‌ستە‌كانت بشۆیت.

چاو

ھە‌رگیز نابێت دە‌ستكاری ناوچە‌ی دە‌وری چاو بكە‌یت، ئە‌گە‌ر دە‌ستی لێبدە‌یت ئە‌وا دە‌بێت تە‌نھا لە‌ كاتی دانانی ھاوێنە‌ و شتنی چاو یان شتێكی تێدە‌چێت، چونكە‌ كاتێك دە‌ست لە‌ چاوە‌كانت دە‌دە‌یت ئە‌وا بە‌ ئاسانی میكرۆبە‌كان بۆ چاوت دە‌گوازرێتە‌وە‌ و دە‌بێتە‌ ھۆی سووربونە‌وە‌ و كێشە‌كانی تری چاو.

دە‌م

ڕە‌نگە‌ بێ خە‌یاڵی دە‌ستت بخە‌یتە‌ ناو دە‌متە‌وە‌، ئە‌مە‌ كێشە‌یە‌ چونكە‌ میكرۆبە‌كان بە‌ئاسانی دە‌گوازرێنە‌وە‌ بۆ ناو دە‌مت و لە‌وێوە‌ دە‌چێتە‌ ناو لە‌شتە‌وە‌.

لوت: بە‌پێی لێكۆڵینە‌وە‌یە‌كی ٢٠١٧ ئە‌و كە‌سانە‌ی دە‌ست دە‌كە‌ن بە‌ لوتیاندا ٥١٪‏، چانسیان زیاترە‌ بە‌ توشبوون بە‌ جۆرە‌ بە‌كتریایە‌ك، كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی چە‌ند جۆر نە‌خۆشی.


سەرچاوەکان



704 بینین