ئایا هەموو شیرێک وەک یەک وایە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-11:24:00 - کۆدی بابەت: 2964
ئایا هەموو شیرێک وەک یەک وایە؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا هەموو شیرەکان وەکو یەک وان؟

مرۆڤ هەر لە کۆنەوە سودی لە شیری ئاژەڵان وەرگرتووە، وەک خواردن. لە بەریتانیا و زۆربەی ئەو وڵاتانەی بە زمانی ئینگلیزی قسە دەکەن، لە مانگاوە شیریان دەست دەکەوێت. بەڵام سەرچاوەی شیری خەڵکی ئیسپانیا مەڕ و مێگەلە. خێڵە عەرەبە بیابان نشینەکانیش لە حوشترەوە شیریان دەست دەکەوێت. خەڵکی میسریش گامێش سەرچاوەی سەرەکی شیریانە. لە لابلاندیش ئاسکی ڕەنە سەرچاوەی شیرە، لە پیرۆش لاما lama گیاندارێکە لە وشتر دەچێت، بەڵام بچوکترە و دوگی نییە، لە تبتیش ئەلیاک و لە زۆر وڵاتانیشدا بزن.

ئایا شیری ئەم هەموو گیانلەبەرانە یەک تایبەتمەندیان هەیە؟ بێگومان نەخێر. 

هەر گیانلەبەرێک شیرێکی تایبەت بەرهەم دەهێنێت کە لەگەڵ کۆرپەکەیدا بگونجێت. شیری مانگا تایبەتە بە گوێلک نەک بە منداڵی کۆرپە چونکە گوێلک لە کۆرپە نەزانترە، کەواتە شیرەکەشی خراپە. بەڵام شیری مانگاش وەکو شیری مرۆڤ لە کاتی خواردندا، بەسە بۆ ئەوەی گوێلکەکە نەش و نما بکات و تەندروست دەرچێت.
شەکر لە شیری مانگادا کەمترە وەک لە شیری مرۆڤدا. بەڵام خوێی زیاترە و کازینی ''جبنین'' چوار بەرامبەر شیری مرۆڤە. کازینەکەش مادەیەکی پڕۆتینی زۆر گرنگە.
سەرەڕآی جیاوازی زۆر لە نێوان شیری گیانلەبەراندا، هەموو جۆرەکانی شیر چەوری و پڕۆتینات و کاربۆهیدرات و مادەی کانزایی تێدایە. ئەو شیرە هەر جۆرێک بێت کە لە هەموو دونیادا مرۆڤ دەیخوات، هەمیشە مادە زیندووەکانی خۆراکی تیا دەست دەکەوێت.

جیاوازی شیری مانگا و ئاسكی ڕەنە

با بەراوردێک بکەین لە نێوان شیری مانگا و شیری ئاسکی ڕەنەدا:
شیری مانگا نزیکەی ٨٨٪ی ئاوە. بەڵام ڕێژەی ئاو لە شیری ئاسکی ڕەنەدا ٦٦٪. ڕێژەی چەوری لە شیری مانگادا نزیکەی ٤٪ لە ڕەنەدا ١٧٪ شیری ڕەنە نیو هێندەی شیری مانگا شەکری تێدایە. بەڵام سێ بەرامبەر کازینی تێدایە للەگەڵ پێنج بەرامبەر پڕۆتیناتدا. سەرەڕآی بوونی جیاوازییەکی گەورە لە نێوان ئەم دوو شیرەدا، بەڵام دانیشتوانی لابلاند زۆر بە ئاسانی لەگەڵ شیری ڕەنەدا دەژین!
بگرە جیاوازییەکی گەورە لە نێوان خودی جۆرەکانی مانگادا هەیە. کە لەسەر بنەچەک و تەندروستی مانگاکە دەوەستێک لەگەڵ ماوەی دۆشینی نێوان دوو شیر.
ئەو بڕە شیرەی لە دوایدا دەیدۆشین چەوری زیاترە وەک لەو بڕە شیرەی لە دوایدا دەیدۆشین چەوری زیاترە وەک لەو بڕە شیرەی لە سەرەتادا دەیدۆشین. بۆیە دۆشینی مانگاش پێویستی بە کارامەیی و پسپۆڕی هەیە.


سەرچاوەکان



748 بینین