هۆکانی سەرئێشە چین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-15:21:00 - کۆدی بابەت: 2968
هۆکانی سەرئێشە چین؟

ناوه‌ڕۆك

هۆکانی سەرئێشە چین؟

وەڵامی ئەم پرسیارە دەشێت یان شتێك یان هەموو شتێک بێت. هۆی سەرئێشە دەشێت یەکێک لە سەدان هۆ بێت. سەرئێشە نەخۆشی نییە، بەڵکو نیشانەیە. بە سادەیی هۆیەکە بۆ ئەوەی بزانین، تێکچوون لە شوێنێکی لاشەمان یان سەرماندا هەیە.
ئەڵبەتە ئێمە شتێک سەبارەت بە ئالیەتی سەرئێشە دەزانین. بە واتا ئەوەی ڕودەدات لە لاشە یان سەرماندا و دەبێتە هۆی سەرئێشە. خودی ژانەکە لە بەشێکی تایبەتی کەللەسەرەوە دێت. دەمارە گەورەکان لە مێشکدا کە خوێن دەگوێزنەوە زۆر هەستیارن بۆ ژانکردن. خودی مێشک بۆ ژان کردن هیچ هەستیار نییە. بەڵکو پەردەکەی و ئەو دەمارانەی خوێن دەبەن و دەهێنن کاتێک ئازاریان دەگاتێ تووشی سەرژان دەبین.
کاتێک دانمان یان گوێمان یان ماسولکەکانمان تێکچوون یان شڵەژان تیایاندا ڕوودەدات، ئەو ئازارانەی لێیانەوە دروست دەبێت سەر دەکێشن بۆ مێشک و ئازارمان بۆ دروست دەکەن. هەروەها ئەگەر ماسولکەکانمان لەسەر مل و نزیکی سەر تووشی گرژبوون ببن سەرئێشەمان بۆ دروست دەکەن.
کاتێک دەبیستین خەڵکی باسی کێشەی سەرئێشە دەکەن، هۆکاری فەرمی دەدەنێ، بەڵام ئەو هۆکارانە لای زۆربەی خەڵکیدا شتێکی بڵاوە. هەندێک کەسی کە برسییان دەبێت توشی سەرئێشە دەبن. هەندێکی تریش ئەگەر چای بەیانیان نەخۆن، یان شەو نەخەون. ئەوەی لەم حاڵەتەدا ڕوودەدات ئەوەیە کە خوێنبەرەكانی کەللەسەر لای هەموویان گەورە دەبێتەوە کە دەبێتە هۆی سەرئێشە. ئەم جۆرەی سەرژانیش پێی دەوترێت سەرژانی مولولەکانی خوێن.
گریمان کەسێک لێدانێکی بەهێزی بەرکەوت یان ملی چەمایەوە یەکسەر هەست بە سەرئێشە دەکات. یان مرۆڤ بە حاڵەتێکی شپرزەیی سۆزداری گەورەدا تێدەپەڕێت، کە دەبێتە هۆی گرژ بوون یان شڵەژان لە ماسولکەکانی مل لە بەشی خوارەوەی سەریدا، ئەنجامەکەی چی دەبێت؟
بێگومان سەرئێشە!
بەڵام (سەراسێ) (الشقیقة) ژانی نیوەی سەر، جۆرێکی تایبەتە لە سەر ژان و جیاوازییەکی تەواوی هەیە لەگەڵ ئەو حاڵەتانەی کە لە پێشدا باسمان کرد.


سەرچاوەکان



922 بینین