ئایا پشیلەکان لە تاریکیدا دەبینن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-16:28:00 - کۆدی بابەت: 2974
ئایا پشیلەکان لە تاریکیدا دەبینن؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا پشیلەکان لە تاریکیدا دەبینن؟

ڕەنگە لای هەریەک لە ئێوەدا پشیلەی ماڵی هەبێت و یاری لەگەڵدا بکات و لەباوەشی بگرێت و وا هەست بکات ''یەکێکە لە خێزانەکەی''. بەڵام پشیلە نامۆترین دروست کراوەکانی خوایە لەسەر زەویدا. لەگەڵ ئەوەی هەزارەها ساڵە هۆگری لەگەڵ مرۆڤدا هەیە. بەڵام وا دەزانیت ئێستا لە دارستانەوە هاتووە!
پشیلە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ گیانلەبەرە دڕندەکانی وەکو شێر و پڵنگە و بە ڕێبازە تایبەتییەکەی خۆی وەکو ئەوان هەڵسوکەوت دەکات. بۆ نموونە:
پشیلەش وەکو ئەوان خۆی بە نێچیرەکەی مەڵاس دەدات و ئەنجا هەڵ دەکوتێتە سەر لە دواوە. وەک چۆن شێر لەگەڵ نێچیرەکەیدا دەیکات. پشیلە دەتوانێت تا بەرزی دوو مەتر بە شێوەی ستونی لە هەوادا بەرز بێتەوە و تووکێکی پێوەیە لە ژێری پێیدا، کە وای لێدەکات دەنگی پێی نەیەت و بە بێ دەنگ نێچیرەکەی بگرێت. قاچی ١٨ چڕنوکی پێوەیە کە دەتوانێت بیان هێنێتە دەرەوە و بیانباتە ژوورەوە.

چی وا دەکات پشیلە بتوانێت لە تاریکیدا ببینێت؟

چونکە چاوێکی پێوەیە دەتوانێت لەگەڵ هەر ئەندازەیەک لە تیشکدا بگونجێت. کاتێک تیشکی ڕوناکییەکە درەوشاوەتر بێت گلێنەی چاوەکانی بچوکتر دەبێتەوە. بەڵام کە تاریک دادێت گلێنەی چاوی بە ئەندازەی چاوەکانی گەورە دەبنەوە. ئەمەش مانای وایە پشیلە لە ئەوپەڕی تاریکیدا دەتوانێت ببینێت. 
پشیلە ١٩ تا ٢٠ ساڵ تەمەن دەکات.


سەرچاوەکان



726 بینین