لە کەیەوە پشیلە ماڵی کرا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-16:33:00 - کۆدی بابەت: 2975
لە کەیەوە پشیلە ماڵی کرا؟

ناوه‌ڕۆك

لە کەیەوە پشیلە ماڵی کرا؟

پشیلە هەر لە زۆر کۆنەوە هەبووە و هەندێک پاشماوەی پشیلە دۆزراوەتەوە کە تەمەنی ملیۆنەها ساڵ دەبێت!
ئەو پشیلە ماڵییەی ئەمڕۆ دەیبینین لە پشیلەی کێوییەوە هاتووە. بەڵام نازانین بە چ شێوەیەک. چونکە کرداری بە ماڵی کردن لە دێر زەمانەوە بووە. ئەو هەموو جۆرە پشیلەیە کە ئەمڕۆ دەیبینین لە دوو یان سێ جۆر پشیلەی بچوکی دەشتییەوە سەرچاوەیان گرتووە، کە پێس هەزاران ساڵە لە ئەوروپا و باکوری ئەفریقیا و ئاسیادا هەبوونە.
باشترین خەمڵاندن ئەوەیە ئەو پشیلە دەشتیانە پێنج هەزار ساڵە بۆ یەکەمجار ماڵی کرابن. ئێمە دەزانین میسرییە کۆنەکان، پێش چوار هەزار ساڵ پشیلەیان بەخێو کردووە. پەڵکو پشیلەشیان وەکو خواوەندێکی ڕاستەقینە پاراستووە!
خواوەندی (باست) و (باخت) سەری پشیلەی پێوەیە، سەرەڕای ئەمانەش قوربانیان بۆ پشیلە داوە.
خواوەندی (ڕەع) و (ئیزیس) خواوەندی (دایکایەتی و مندڵ) بوون پشیلە بووە.
کاتێک پشیلەیەک مردووە، خێزانە میسرییەکان برۆیان تاشیوە و پرسەیان بۆ گێڕاوە. ئەگەر پشیلەی پەرستگاش بمردایە ئەوا هەموو شار پرسەی بۆ دەگێڕا.
لە میسردا هەر کەسێک پشیلەیەکی بکوشتایە سزاکەی مەرگ بوو! هەروەها زۆر مۆمیای پشیلە دۆزراونەوە، کە وەکو مۆمیای پادشا و ئیشرافەکان وشک کرابوونەوە.
بەڵام ڕەنگە ئەوروپا تا ساڵی هەزاری زاینی پشیلەی ماڵیان نەناسیبێت. وە ئەوروپیەکان لە کۆندا هەڵوێستێکی جیاوازیان هەبووە سەبارەت بە پشیلە وەک لە میسرییەکان. ئەوروپیەکان باوەڕیان وا بووە پشیلە خواوەند نییە و گیانێکی شەڕانییە. وە وێنەی شەیتانیان لەسەر شێوەی پشیلەی ڕەش دروست کرد.
نەژادە جۆراوجۆرەکانی پشیلەی ماڵی، بە ئەندازەی جیاوازی نەژادی سەگەکان لە یەکتر جیاوازن.


سەرچاوەکان



1093 بینین