کەی یاری کریکیت سەری هەڵدا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-16:45:00 - کۆدی بابەت: 2976
کەی یاری کریکیت سەری هەڵدا؟

ناوه‌ڕۆك

کەی یاری کریکیت سەری هەڵدا؟

بڕوا وایە یاری کریکیت لە سەدەی پانزەهەمدا لە بەریتانیا سەری هەڵدابێت. گومانمان نییە لەو سەردەمەدا خەڵکی ئەو وڵاتە ئەو یاریەیان کردووە، لە لاپەڕەکانی ڕۆژنامەکانی سەدەی حەڤدەهەمدا، ڕیکلام کردن بۆ یارییەکانی کریکیتمان بەرچاو دەکەوێت.
یەکەمین یاری کریکیت ئەنجام درابێت لە ساڵی ١٧١٩ دا بووە. لە ساڵی ١٧٥٥ درێژی گۆڕەپانەکە بە ٢٢ یاردە (٢٠ مەتر) دیاری کرا و بەرزی خاڵی کۆبوونەوەی بەردەکانیش کە یاریچییەکانی تیمەکانی کریکیت هەوڵ دەدەن بە تۆپی (ئالۆکت) پێکبێنن بە ١١،٢٢ ئینج (٥٦ سەنتیمەتر). بەڵام هیچ سنورێک نەبوو بۆ درێژی لێدەرەکە.
لێدەری ئەوکاتە درێژ و بازنەیی بوو لە چەند ڕوویەکی کەمەوە نەبێت هیچی لە لێدەری ئەمڕۆ نەدەچوو. هەندێک وێنە لەو سەردەمەدا گیراون، ئەوە پیشان دەدەن کە یاریچییەکان تراکسوت و شۆرت و گۆرەوی سپی یان لەپێ کردووە و لەگەڵ لەسەرکردنی کڵاو جۆراوجۆردا.
یانەی هامبلدۆن کە لە ساڵی ١٧٥٠ دا دامەزرا ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە مێژووی کریکێت دا. هامبلدۆن گوندێکی بچووکە لە ناوچەی هامشایەر. بەڵام زۆر بە خێرایی ناوبانگی دەکرد.
تیپی هامبلدۆن لەو تیپەی بدرەوە کە نوێنەرایەتی هەموو ئەوروپای دەکرد. یاریگای لۆرد بۆ کریکیت لە ساڵی ١٧٨١ دا کرایەوە. ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە پێشخستنی کریکیتدا. ئەم یاریگایە لە ساڵی ١٨١٤ دا گواستیەوە بۆ ئەو شوێنەی ئێستای و یانەی ماریلبون بۆ کریکێتی دروست کرد. کە بە سێ پیتە یەکەمەکەی بە M.C.C بەناوبانگە.
ئەم یانەیە لە ساڵی ١٧٨٨ دا دامەزراوە، بو بە سەرچاوە بۆ دانانی یاساکانی یاری کریکیت. لە سەدەی هەژدەهەمدا درێژیەکانی (مجمع العصی) بە ٢٧ ئینج دەست نیشان کرا. تا ساڵی ١٨٦٤ دان نەنرا بە وەشاندنی تۆپە دارینەکان لەسەر دەستەوە.
لە ساڵی ١٨٧٧ وەکو تاقیکردنەوە یەکەمین یاری کریکیت کرا لە نێوان ئوسترالیا و تیپێکی ئینگلیزیدا. بەڵام تیپی ئوسترالیا تیپی ئینگلیزی میوانی شکست دا. لە ساڵی ١٨٨٠ دا ئەم یارییە بەردەوام ڕێکدەخرێت. تەنها لە ساڵەکانی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمدا نەبێت.


سەرچاوەکان



688 بینین