چاو چۆن ڕەنگەکان لە یەک جودا دەکاتەوە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-05-23:06:00 - کۆدی بابەت: 2999
چاو چۆن ڕەنگەکان لە یەک جودا دەکاتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

چاو چۆن ڕەنگەکان لە یەک جودا دەکاتەوە؟

تا ئێستا زانایان بە تەواوی لەو کردارە تێنەگەیشتوون، کەوا دەکات لە چاو ڕەنگەکان لە یەک جودا بکاتەوە. لەبەر ئەوە لەسەر ئەو بابەتە چەندین بیردۆز هەیە. بڵاوترین بیردۆزە، کە لەسەر ئەم بابەتەوە وەرگیرابێت بیردۆزەکەی ''یۆنگ هیل مۆلتر''ـە کە پزیشک و زانای فیزیک دانی ئینگلیزی ''تۆماس تۆنگ'' لە ساڵی ١٨٠١ دا پشت ڕاستی کردەوە. ئەم بیردۆزەیە، لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەمدا زانای ئەڵمانی هیرمان فون هیل مۆڵتر پەرەی پێدا.
بەپێی ئەو بیردۆزەی تۆڕی چاو، بریتییە لە تۆڕێک کە لە زیاتر لە ١٣٠ ملیۆن ڕیشاڵە پێک دێت و هەمووی لەگەڵ یەکتردا پەیوەستن. ئەم ڕیشاڵی دەمارانە دوو جۆرن لە وەرگری هەستیار بۆ تیشک، هەندێکیان لە شێوەی لولەکدایە و جۆرەکەی تریشی لە شیوەی قوچەکدایە.
ڕیشاڵە قوچەکییەکان زۆر هەستیارن بەرامبەر تیشکە ڕەنگاوڕەنگەکان. بەڵام ئەو ڕیشاڵانەی لە شێوەی لولەکدان تەنها سێبەری ڕەنگی ڕەش و سپی وەردەگرن. سێ جۆر لە ڕیشاڵی قوچەکی هەیە. جۆرێکی هەستیار بۆ ڕەنگی سوور. جۆرێکیشی هەستیار بۆ ڕەنگی سەوز. جۆرێکیشی بۆ ڕەنگی شین. ئەمانەش هەرسێ ڕەنگە بنەڕەتییەکەن. وە هەریەک لەو ڕیشاڵە قوچەکیانەش ڕەنگی تایبەت بەخۆیان هەیە بۆ بینین. تیشکی ڕەنگاوڕەنگیش ڕێژەیەکی جۆراوجۆر دەوروژێنێت لە هەر سێ قوچکییەوە. بەم جۆرە ڕەنگە ناوەندییەکان دەدۆزرێنەوە کە (پێکهاتەیەکە لە ڕەنگە بنەڕەتییەکان).
بۆ نموونە: تیشکی سەوز جگە لە ڕیشاڵە قوچەکییەکانی ڕەنگی سەوز زیاتر هیچی تر ناوروژێنێت. بۆیە کاریگەری رەنگی زەردمان دەداتێ بە هەمان شێوە بەسەر ئامێری وەرگرتنی تەلەفزیۆنی ڕەنگاوڕەنگدا جێبەجێ دەبێت.


سەرچاوەکان



889 بینین