هێلکە چۆن دروست دەبێت؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-05-23:14:00 - کۆدی بابەت: 3000
هێلکە چۆن دروست دەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

هێلکە چۆن دروست دەبێت؟

ڕەنگە وابزانین دروست بوونی هێلکە شتێکی ئاسانە، بەڵام بەرهەم هێنانی کارێکی زۆر ئاڵۆزە. یەکەم شت کە لە هێلکەدا دروست دەبێت، زەردێنەکەیەتی. زەردێنەش لە ناو هێلکەدانی باڵندەکەدا دروست دەبێت.
زەردێنەکە لە هێلکەدان دێتە دەرەوە و دەچێتە بەشی سەرووی کەناڵی زاوزێوە. لەم بەشەدا سپێنە دێتە سەر زەردێنە و ئەمجا شلەکە دەچێت و بەشی ژێرەوەی کەناڵەکە. تا لەوێدا پەردە و توێکڵی بچێتە سەر. لەوێوە ئیتر باڵندەکان ئامادەن بۆ هێلکە کردن. توێکڵی هێلکە زۆر ڕەقە بەڵام کونی تێدایە. کاتێک شلەی ناو هێلکەکە هەڵم دەکات لە ڕێگەی کونەکانی توێکڵەکەوە هەوا دەچێتە ژوورەوە و ئۆکسجین دەدات بە ئاولەمەکە و گەشەی پێدەکات.
ئاولەمە ئەو بەشەیە کە گەشە دەکات بۆ بێچووی باڵندە. لە ناو توێکڵی هێلکەکەدا دوو پەردە هەیە. لە لای سەرە گەورەکەی هێلکەکەوە جیا دەبنەوە بۆ دروست کردنی خانەی هەوایی.
هەردوو هێلکەکە سپێنەی هێلکەیان تێدایە. یان ''زلال'' کە جۆرێکە لە جەلاتینی و نە ڕەنگ و نە بۆنی نییە زۆربەی ئاوە. زوڵالەکە ڕیشاڵی زۆر ئەستوری تێدایە کە مەبەست لێی ڕآگرتنی زەردێنەکەیە لە چەقی هێلکەکەدا. وەکو جۆلانەیە بۆ پاراستنی لە بەرکەوتن. 
زەردێنە خۆراکی ئاولەمەیە کە میکرۆبی زۆر ورد، خۆی لە ناو بۆشایی زوو وردی ڕوەکەیدا مەڵاس دەدات. دەتوانرێت ئەگەر ۆزر بە وردی سەیری زەردێنەی هێلکەی مریشک بکەین ئەو میکرۆبەی تیا ببینین. هێلکەی باڵندە لەسەر گەورە و بچوکی ناوەستێت. بەڵکو قەبارەی هێلکە لەسەر ئەو خواردنە دەوەستێت کە بەسە بۆ گەشەسەندنی ئاولەمە لە کاتی هەڵ هێنانیدا.
ئەو بێچووە باڵندانەی بە کوێری لەدایک دەبن و بێ توانان، سەرچاوەکەیان هێلکەیەکی بچوکە، ئەوەندە خۆراکی تێدانەبووە بەس بێت بۆ ئەوەی دوای لەدایک بوون ئەو بێچووە پشت بەخۆی ببەستێت.


سەرچاوەکان



1907 بینین