بۆچی تووشی تا دەبین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-06-11:50:00 - کۆدی بابەت: 3010
بۆچی تووشی تا دەبین؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی تووشی تا دەبین؟

لەگەڵ هەست کردن بە نەخۆش کەوتنی منداڵێک یەکەم شت دایکەکان یان پزیشکەکان دەیکەن پێوانەکردنی پلەی گەرمای لەشی منداڵەکەیە.
مرۆڤێکی لەش ساغ پلەی گەرمای لەشی ٣٧ پلەی سەدییە. نەخۆشی پلەی گەرمای لەش بەرز دەکاتەوە، و بەو بەرزبوونەوەش دەوترێت (تا). زۆر لە نەخۆشییەکان نابنە هۆی بەرز بوونەوەی تا، بەڵام زۆر نەخۆشی تر هەن دەبنە هۆی تا لێهاتن. بە جۆرێک کە ئاماژەیەک بێت بۆ لاشەی ئەو مرۆڤە کە تووشی نەخۆشییەک بووە.
پزیشکەکان لە نەخۆشخانەکاندا، بە لای کەمەوە ڕۆژی دوو جار پلەی گەرمای لەش نەخۆشەکان دەپێون و لە تەبەڵەکانیاندا تۆماری دەکەن. زۆربەی جار پزیشەکان لەو تەبەڵانەوە دەزانن نەخۆشەکان چ نەخۆشییەکیان توش بووە، ئەوەی کە جێی سەرسوڕمانە تا ئێستا نەزانراوە ''تا'' چییە؟ بەڵام دەزانین فیعلەن تا یارمەتیمان دەدات بۆ بەرەنگاری کردنی نەخۆشی کە ئەمەش هۆکارەکەیەتی:
تا وا دەکات کردارە زیندووەکان و ئەندامەکانی لەش بە شێوەیەکی خێراتر کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن. لاشە زۆرترین ژمارە لە هۆڕمۆنات و ئەنزیمات کە کیمیاوی گەلێکی زۆر بەسود لە لەشدا بەرهەم دەهێنێت بە هێزێکی زیاترەوە. خانەکانی خوێنیش هەڵدەستن بە کوشتنی میکرۆبە زیانبەخشەکانی ناو لاشە بە شێوەیەکی باشتر. سوڕی خوێنیش بە خێراییەکی زۆرتر دەسوڕێتەوە. هەناسەدانیشمان خێراتر دەبێتەوە. بەو جۆرەش لاشەمان لە پاشماوە و ژەهرەکانی بە شێوەیەکی باشتر ڕزگاری دەبێت.
بەڵام لاشەی مرۆڤ بەرگەی تا لێهاتن ناگرێت بۆ ماوەیەکی درێژ یان بوونەوەی زیاد لە پێویستی. ئەگەر تا ٢٤ کاتژمێر زیاتر درێژەی کێشا، هەرچی پڕۆتینی پەسیسە بوو هەیە لە لاشەی مرۆڤدا هەمووی لەناو دەبات. لەبەر ئەوەی پڕۆتین مادەیەکی زۆر پێویستە بۆ ژیان، بۆیە تا ڕێگە چارەیەکی زۆر سەختە بۆ نەهێشتن و لەناوبردنی نەخۆشییەکان.


سەرچاوەکان



553 بینین