یەکەم کتێبی منداڵان کامە بوو؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-07-14:21:00 - کۆدی بابەت: 3021
یەکەم کتێبی منداڵان کامە بوو؟

ناوه‌ڕۆك

یەکەم کتێبی منداڵان کامە بوو؟

دەگمەنە منداڵێک، بە منداڵی هۆنراوەیەک یان گۆرانییەکی منداڵانەی ئەزبەر نەکردبێت. یەکەم گۆرانی منداڵان بە ناوی ''قازی دایک''ـەوە لەگەڵ کۆمەڵێک حیکایەتی دێو و جنۆکەدا لە ساڵی ١٦٩٧ـدا بڵاو کرایەوە لەسەر دەستی پیاوێکی فەڕەنسی بە ناوی (شارل پیرۆڵت).
دەڵێن ''تۆماس فیلیپ'' لە بوسگن لە ساڵی ١٧١٩ـدا، کتێبێکی بە ناونیشانی ''گۆرانی بۆ داینەگا'' یان ''گۆرانی قازی دایک بۆ منداڵان'' بڵاو کردەوە بەڵام هیچ دانەیەک لەم کتێبە لە ئێستادا نەماوە.
زۆربەی گۆرانییەکانی دایەنگا مەبەستی بیرۆکەی دایەنگا بوو. لە سەدەی شانزەهەمدا گەورەکان لە بەریتانیا، گۆرامی میللی هەڵپەڕکێیان دەوت، لەگەڵ گۆرانی خۆشەویستی و بەکۆمەڵدا. دایکەکانیش لە لاسایی ئەواندا گۆرانیان بۆ منداڵەکانیان دەوت، بەم جۆرە گۆرانی چووە داینگاوە.
هۆنراوەش هەبوون ئاماژەیان بۆ ڕووداوی سیاسی دەکرد و خەڵکی ئەزبەریان دەکرد و لە هەموو شوێنێکدا وەکو گۆرانی دەیان وتەوە. بەڵام منداڵەکان نەیاندەتوانی ئەو گۆرانیانە بە تەواوی لەبەر کەن. بۆیە تەنها ڕستەیەک یان کۆپلەیەکیان ئەزبەر دەکرد و لەگەڵ مۆسیقادا دەیانوتەوە!


سەرچاوەکان



672 بینین