چی دەبێتە هۆی سەرمابوون؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-07-14:35:00 - کۆدی بابەت: 3024
چی دەبێتە هۆی سەرمابوون؟

ناوه‌ڕۆك

سەرمابوون چییە؟

زیاتر لە ٩٠٪ خەڵکی ئەمریکا ساڵانە تووشی سەرمابوون دەبن، زیاتر لە نیوەشیان ساڵانە چەند جارێک توشی سەرمابوون دەبن. بێگومان نیشانەی سەرمابوون دەزانن وەکو چۆن پزیشکەکان دەیزانن. ئاو لە لوتیان دێت، زۆر دەپژمن، تووشی ئاوسانی قوڕگ دەبن هەندێک جاریش سەرژان. بەوەشەوە ناوەستێت و پەرە دەسێنێت بۆ کۆکە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش.
بە دەگمەن سەرمابوون لەسەر کەسی گەورە مەترسی هەیە. بەڵام دەرکەوتنی نیشانەکانی سەرما لەسەر مندال دەشێت نیشانەی پێشوەخت بێت بۆ نەخۆشی مندالانەی مەترسیدارتر. وەکو سورێژە و دەفیتریا. بۆیە دەبێت کاتیک منداڵ تووشی سەرمابوون دەبێت بە زوترین کات ببرێت بۆ لای پزیشک و چارەسەر بکرێت.
سەرمابوونەکە لە ماوەی سێ ڕۆژدا گەشە دەکات، سەرمابوونی ئاسایی بە سێ قۆناغدا تێدەپەڕێت، قۆناغی یەکەم پێی دەوترێت قۆناغی (وشک) کە زۆر ناخایەنێت و تیایدا نەخۆش هەست بە ئاوسان و لوت وشک بوون دەکات و قوڕگی دەسوتێتەوە و چاوەکانی ئاوی لێدێت. لە قۆناغی دووەمدا ئاو لە لوتی دێت و لە قۆناغی سێیەمدا بە بەردەوامی ئاو لە لوتی دێت و تووشی تا و کۆکە دەبێت.

سەرمای ئاسایی چییە؟ هۆیەکانی چین؟

دەتوانین بەوە وەسفی بکەین کە ئاوسانێکی زۆرە لە سەرەوەی بۆری هەناسەدان بەڵام ئەم پێناسەیە وامان لێ ناکات زۆر لێی تێبگەین. بە کورتی زانستی پزیشکی تا ئێستاش بە وردی هۆی سەرمابوونی ئاسایی نازانێت! بە شێوەیەکی گشتی بڕوا وایە کە هۆی ئەم درمە جۆرێک بێت لە ڤایرۆس کە زۆربەی کات لە ناو قوڕگا بێت. سروشتی ئەم ڤایرۆسە وایە هەرگیز هێرش ناکاتە سەر مرۆڤ ئەگەر بەرگری لەشی ئەو مرۆڤە بێ هێز نەبێت. وا دەردەکەوێت کە ڤایرۆسی سەرما ڕیشاڵەکانی قوڕگ و لوتی مرۆڤ بێ هێز دەکات بۆیە میکۆربەکانی تر دەتوانن زەفەری پێ ببەن.
باشترین ڕێگە بۆ توشنەبوون بە سەرما پاراستنی تواناکانی لاشەیە بە خواردنی باش، پشودان، زۆر خەوتن، لەبەرکردنی جل و بەرگێک کە لە سەرما بمانپارێزێت، ئەمجا تێکەڵاو نەبوون لەگەڵ کەسانی توشبوودا.


سەرچاوەکان



1222 بینین