چۆن لاشەی مرۆڤ لە پاشەڕۆکانی ڕزگاری دەبێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-07-18:51:00 - کۆدی بابەت: 3034
چۆن لاشەی مرۆڤ لە پاشەڕۆکانی ڕزگاری دەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن لاشەی مرۆڤ لە پاشەڕۆکانی ڕزگاری دەبێت؟

بەر درێژایی تەمەنی مرۆڤ لاشە وەکو ئامێرێک بەردەوام ئیش دەکات. لەو خواردنەش کە دەیخۆین وزەی دەست دەکەوێت. لە ماوەی هەرس کردنی پڕۆتیندا مەوادەکانی وەکو شلەی ئەمۆنیاک (نەوشادر) و میز و ترشەمیز بەرهەم دێن. لەگەڵ ئاو و دووەم ئۆکسیدی کاربۆندا. لەبەر ئەوە ئەو ئاوانە ژەهراوین دەبێت لە لاشەدا نەمێنن.

لاشە چۆن لەو پاشەڕۆیانە ڕزگاری دەبێت؟

لە لاشەدا سیستەمێک هەیە بۆ دەرکردنی پاشەڕؤکان. بۆ نموونە دوو گورچیلە هەن لە لاشەدا وەکو فلتەر ئیش دەکەن بۆ لابردنی پاشەڕؤکان لە شێوەی میز لە خوێندا. هەروەها دوو گورچیلە یارمەتی ڕێکخستنی بێکهاتەی کیمیاوی خوێن دەدەن بۆ ڕزگار بوونی لە خوێ زیادەکە، کە تیایدایە.
پێستیش ئەندامێکی گرنگی ترە بۆ ڕزگار بوون لە پاشەڕۆکانی لاشە. مرۆڤی باڵغی ئاسایی ڕۆژانە نزیکەی ٧٪ لیتر ئاو و ڕێژەیەکی کەم لە خوێ دەردەدات لە ڕێگەی ئارەق کردنەوە.
سییەکانیش دوو ئەندامی ترن بۆ ڕزگار بوون لە پاشماوەکانی لەش، لەبەر ئەوەی لە ڕێگەی هەناسەدانەوە ڕزگارمان دەکەن لە دووەم ئۆسکیدی کاربۆن، هەر مرۆڤێکی ئاسایی ٢٪ لیتر دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدات لە خولەکێکدا.
دوای هەرس کردنی مەوادە خۆراکییەکانیش، پاشەڕۆکان لە ڕێگەی ڕیخۆڵە گەورەو و دەریچەوە بە شێوەی پیسی دەردەچن. هەروەها لوتیش ڕزگارمان دەکات لە چڵم، بەو شێوەیە ئەندامەکانی لەش لە پاشەڕۆ ژەهراوییەکان ڕزگارمان دەکەن.


سەرچاوەکان



549 بینین