جۆرەکانی برێک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-07-19:00:00 - کۆدی بابەت: 3036
جۆرەکانی برێک

ناوه‌ڕۆك

جۆرەکانی برێک

برێک ئامێرێکە بۆ خاوکردنەوەی خێرایی یان بۆ وەستان بەکاردەهێنرێت. برێک چون تەنە ڕویشتووەکان وزەیەکی ڕۆیشتنی زۆریان تێدایە، برێک ئەو وزەیە دەمژێت، زۆربەی برێکەکان بە شێوەی میکانیکی یان هایدرۆدینامی یان کارەبایی ئەو وزە دەمژن.
برێکی میکانیکی زۆر بەربڵاوە و لە ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ و شەمەندەفەرەکاندا بەکار دەهێنرێت، بە لێکخشاندنێک لە ئەنجامی پاڵەپەستۆیەکەوە لە پارچەیەک لە مادەیەکی ڕەق لەسەر تەنە جوڵاوەکە دروست دەبێت، وە دەتوانرێت پڕگاڵ (کماشە) بەکاربهێنرێت کە بدات لە لێوار تایەکە، لە برێکی ماتۆردا کە بە هۆی بەرزکەرەوە و سیمەوە دەخرێتە گەڕ.
برێکی ئۆتۆمبێلەکانیش بە سیستەمی هایدرۆلیکی (تایبەت بە جوڵەی شلەکانەوە)، شلەکە بە هێزێک تیایدا دەگوێزرێتەوە. لە برێکی ئۆتۆمبێلە گەورەکانیشدا هەوای پەستێنراو بەکاردێت بۆ برێک گرتن.
لە برێکی سوڕاوەشدا دوو پارچە برێکی بازنەیی لە ناو لولەکێکی پەیوەست بە ڕوڕەوەکەوە دادەنرێت، لە کاتی پاڵەپەستۆدا بەهۆی ئەو پارچەیەوە لە دیوی ناوەوەی لولەکەکە برێک گرتن ڕوودەدات. 
لە بریکە بازنەییەکانیشدا برێکەکە پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر بەشی دەرەوەی تایەکە، کە پەیوەستە بە ڕەوڕەوەکەوە.
بەڵام برێکی ئۆتۆماتیکی هەوایی خێرا لەسەر دەستی (جۆرج ولیتن هاوس)ـی ئەمەریکی داهێندا لە ساڵی ١٨٦٩ـدا. ئەم جۆرە برێکە بۆ وەستاندنی شەمەندەفەرەکان بەکار دەهێنرێت، بە یارمەتی هەوایەکی پەستاوەوە، ئێستا لە ئەمەریکا و زۆربەی وڵاتانی تری دونیا شێوەیەکی پێشکەوتوتر لە سیستەمی برێکەکەی ویستن هاوس. لە شەمەندەفەرەکاندا بەکاردەهێنرێت. فڕۆکەکانیش، جۆرێکی جیاواز لە برێکی میکانیکی بەکار دەهێنن کە لە برێکی ئۆتۆمبێل دەچێت.


سەرچاوەکان



952 بینین