ڕێوی فڕیو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-07-19:42:00 - کۆدی بابەت: 3038
ڕێوی فڕیو

ناوه‌ڕۆك

ڕێوی فڕیو

ڕێوی فڕیو، ڕێوی نییە بەڵکو جۆرێکە لە شەمشەمە کوێرە کە سەر و دەم و چاوی لەسەر و دەموچاوی ڕێوی دەچێت. لەبەر ئەو هۆیە پێی دەڵێن ڕێوی فڕیو.
زۆربەی شەمشەمە کوێرەکان بچوکن و وەکو مشک دێنە پێش چاو. بەڵام ڕێوی فڕیو دەشێت لاشەی هێندەی سەگێکی بچووک بێت. دوو باڵی پێوەیە کە درێژی هەردووکیان دەگاتە ١٨٠ سم، ددانەکانی درێژ و تیژن و دەتوانێت گوێزی هندی پێ بشکێنێت، کە ١،٥ کیلۆ قورسە.
ڕێوی فڕیو لە هند و ئوستورالیا و مالیزیا و ناوچەکانی تری ئاسیادا هەیە. تا ئێستا لێکۆڵینەوە لەسەر ٦٥ جۆر ڕێوی فڕیو کراوە. هەروەها چەندین جۆری تری جیاواز لە ڕێوی فڕیو لە دورگەکانی هەردوو زەریای ئارام و هندیدا هەیە، کە زۆر کەم ڕەوشتیان لە ڕێوی فڕیوی ئاسایی دەچێت. بۆ نموونە: زۆر حەزیان لە میوەیە، لەم خووەش دەردی‌ سەری گەورەی بۆ باخە ڕەزەکان دروست کردووە. بە پێچەوانەی شەمشەمەکوێرەکانی ترەوە ڕێوی فڕیو جووتێک چاوی زۆر تیژی پێوەیە و لە ڕێگەی بینینەوە ڕێگای خۆی دەبڕێت، نەک لە ڕێگەی شەپۆلە دەنگییەکانەوە. ڕێوییە فڕیوەکان لە شوێنە زۆر قەرەباڵغەکاندا دەژیێت و زۆربەیکاتیشی لەسەر ئەو دارانە دەباتە سەر کە لە سەرچاوە خۆراکییەکەوە نزیکن.


سەرچاوەکان



1040 بینین