بۆچی هەندێک ئاژەڵ کاوێژ دەکەن؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-07-20:14:00 - کۆدی بابەت: 3041
بۆچی هەندێک ئاژەڵ کاوێژ دەکەن؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی هەندێک ئاژەڵ کاوێژ دەکەن؟

هەندێک لە ئاژەڵان وەکو مانگا و گامێش و مەڕ و بزن و وشتر و هیتر. یەکەم جار خواردنەکەیان دەخۆن و دوای ئەوە دەیهێننەوە ناو دەمیان بۆ ئەوەی بە شێنەیی کاوێژی بکەن. ئەو جۆرە ئاژەڵانە پێیان دەوترێت (ئاژەڵە کاوێژکەرەکان).

چی وادەکات ئەم کردارە نامۆییە ببێت؟

ئەوەی وادەکات ئەم کردارە ڕووبدات فەزڵی ئەو کۆئەندامە هەرسە جیاوازانەیە لەم ئاژەڵانەدا، کە ڕیخۆڵە یان لە چوار ژورۆکە پێکهاتووە و ئەمانەن:

  1. ورگ (یان گەدەی یەکەمی ئامێرە کاوێژکەرەکان).
  2. ماوە.
  3. تلافیف (پێچ و پەنا).
  4. گەدەی ڕاستەقینە یان (ماسومە).

کاتێک ئەو ئاژەڵە خواردن دەخوات، ڕاستەوخۆ دەچێت بۆ ورگ کە لە هەر چوار ڕیخۆڵەکە گەورەترە. خواردنەکە لەم قۆناغەدا لە شێوەی تۆپێکی زبردایە، ورگ هەڵدەستێت بە نەرم کردنەوەی و تەڕ کردنەوەی و لەوێشەوە دەچێت بۆ (شکە) ماوەو و لەوێدا وردە دەکرێت. کاتێک کاتی کاوێژ کردنی دێت بەهۆی کردارێکەوە کە پێی دەوترێت ڕشانەوە خواردنەکە دێتەوە بۆ ناو دەمی ئاژەڵەکە.
دوای کاوێژ کردنی، خواردنەکە دەچێتەوە بۆ پێچاوپێچەکانی و لەوێوە بۆ گەدە و لە گەدەدا هەرس دەکرێت. بە پێچەوانەی کاویژکەرەکانی ترەوە وشتر گەدەی سێیەمی نییە.
مانگا و مەڕ و بزن هیچ ددانێکیان نییە لە کا جیرەی سەرەوەدا. لە جیاتی ددان چینێکی زۆر ڕەق لە پووک هەیە. بەهۆی ئەو کاجیڕە و ئەو چینە ڕەقەی پووک ئەو ئاژەڵانە خواردنەکانیان لە دەمیاندا ورد دەکەن.


سەرچاوەکان



1461 بینین