گەورەترین باڵندە کامەیە کە دەتوانێت باڵ بگرێتەوە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-07-22:23:00 - کۆدی بابەت: 3052
گەورەترین باڵندە کامەیە کە دەتوانێت باڵ بگرێتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

گەورەترین باڵندە کامەیە کە دەتوانێت باڵ بگرێتەوە؟

گەورەترین باڵندەی زیندوو کە بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت بفڕێت وشرمورخی ئەفریقیە کە درێژیەکەی ٢،٥ مەترە کێشی ١٣٥ کیلۆگرامە. کێشێکی لەو جۆرە باڵندە لە فڕین قەدەغە دەکات. گەورەترین دوو کۆمەڵی باڵندە کە دەتوانن باڵ بگرنەوە یەکەمیان قوترسە alba tross (باڵندەیەکی دەریایی گەورەیە لاشەکەی سپیە باڵی قاوەییە بەرز ئەبێتەوە لە هەوادا) ئەوەی تریشیان (کندۆر)ە condor (سیسارکێکی ئەمریکی گەورەیە و لە هەموو باڵندەیەک زیاتر بەرز ئەبێتەوە) کە کێشی هەردووکیان نزیکەی ١٣ کیلۆگرامە. قوترسی گەڕۆک لە پێشەنگی باڵندە فڕیوەکاندا دێت کاتێک باڵەکانی دەکاتەوە نزیکەی ٣،٥ مەترە، دوای ئەوە کندۆر دێت ئەویش کە باڵەکانی دەکاتەوە ٣،٥ مەترە. دوای ئەوان پاشان بازدان دێت کە لە ئەمریکای باشور و مەکسیک و ئەمریکای ناوەندا هەن و درێژی باڵەکانی بە کراوەیی دەگاتە ٢ مەتر. دوای ئەوان (بجع ی سپی) دێت باڵەکانی بە کراوەیی ٢،٥ مەترە و لە کەنەدا دەژی بە ئاڕاستەی باشوور. کە لە وەرزی زستاندا بە درێژایی لێواری کەنداوی ئەمریکا دەبینرێن دوای ئەوان مێشەسی bustard دێت کە لە قازی گەورە دەچێت و سەر بە خێزانی قوڵنگە یە، مێشەسی لە هەندێک لە ناوچەکانی ئەوروپادا دەژی و هەروەها لە ئاسیا و ئەفریقادا باڵەکانی بە کراوەیی دەگاتە ٢،٥ مەتر درێژترە. لە دوای ئەوان بازی ئەمریکی دێت و باڵەکانی بە کراوەیی دەگاتە ٥،٢ مەتر، بازی ئاڵتونیش هەمان شتە. دوای ئەوە قوڵنگی دەنگ خۆش پاشان قوڵنگی گردەکان کە باڵەکانی بە کراوەیی دەگاتە ٢ مەتر، هەروەها هەڵۆ. ئەمانە گەورەترین ئەو باڵندانەن کە دەتوانن باڵ بگرنەوە. بەڵام خێراییان وەک یەک نییە. خێراترین باڵندە فڕیبێت و خێراییەکەی پێوانەی باڵندە سمامەیە swift (جۆرێکە لە پەڕەسێلکە) دوانیان لە هند داڵی باڵ درایەوە لە ماوەی ٤٦،٣٦ چرکەدا (٢) میلیان بڕی. یان بە خێرایی ١٧١،٤ و ٢٠٠ میل لە کاتژمێرێکدا! دوای ئەوان لە خێراییدا بازی مراوی دێت کە ١٦٠ و ١٨٠ میل کە لە کاتژمێرێکدا دەیبڕێت دوای ئەوان (ئەلحمام ئەزاجل) دێت کە ٦٠ میل لە کاتژمێرێکدا دەبڕێت. باڵندە (تنانە) کانیش ٥٠ بۆ ٥٥ میل لە کاتژمێرێکدا.


سەرچاوەکان



841 بینین