جەنگی بایۆلۆجی چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-08-08:50:00 - کۆدی بابەت: 3065
جەنگی بایۆلۆجی چییە؟

ناوه‌ڕۆك

جەنگی بایۆلۆجی چییە؟

جەنگی بایۆلۆجی واتە بەکارهێنانی هۆکارەکانی وەکو بەکتریا و ڤایرۆس کە دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکان دژی مرۆڤ و ئاژەڵان و ڕووەک. بە پێچەوانەی بۆچوونەکانی خەڵکییەوە ئەو جەنگە کە ناوی لێ نراوە جەنگی میکرۆبی، بە درێژایی سەدا ساڵە بەکارهێنراوە.
لە کۆندا سووپاکان لاشەی مردووانی توشبوو بە کۆلێرا و چاوە قووڵە (تاعون) یان خستۆتە بیری ئاوی دوژمنەکانیانەوە.
بەڵکو فڕێش دەدرانە ناو شایی دوژمنەکانیانەوە. بازرگانە فەڕەنسییەکانیش بەتانی میکرۆباوی بە نەخۆشی ئاوڵەیان دەفرۆشتە هندییە سورەکانی ئەمێریکا لە ماوەی جەنگی نێوانیاندا.
میکرۆبی درمی زۆر هەیە بەرەنگاری تیشکی ڕۆژ و گەرما دەکەن و کاریگەرییان کوت و پڕ و درێژ خایەنە. کە زۆر ئاستەمە بزانین ئەو نەخۆشیانە لە ئەنجامی جەنگی میکرۆبیدا بڵاو دەبنەوە یان پەتایەکی سروشتین. لەبەر ئەوە دەشێت هەر وڵاتێک پێش هێرشی سەربازی هێرشی میکرۆبی بکات. بەڵام لە ڕاستیدا هیچ میکرۆبێکی وردی جەنگی نییە بتوانێت دانیشتوانی جیهان لەناو ببات. تەنیا بەرگری کاریگەری دژی جەنگی میکرۆبی بوونی خزمەت گوزاری تەندروستی باشە، کە بتوانێت نەخۆشییەکان بدۆزێتەوە و چارەسەری بکات و دەمامک و جل و بەرگی خۆپاراستن و شوێنی تایبەت بۆ ئەو کەسانە دابین بکات کە تووشی ئەو جۆرە میکرۆبانە دەبن.
لە ساڵی ١٩٦٩دا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، پەنا دەبات بۆ جەنگی میکرۆبی ئەگەر، وڵاتانی تر پەنای بۆ ببەن. لە ساڵی ١٩٧٢شدا زیاتر لە ٧٠ وڵات پەیمانێکی نێو دەوڵەتیان مۆر کرد، کە بەرهەم هێنان و هەڵگرتن و پیشەسازی چەکی بایۆلۆجی قەدەغە بکات.


سەرچاوەکان



1187 بینین