بۆرسەی عێڕاق

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-03-09-17:47:00 - کۆدی بابەت: 3077
بۆرسەی عێڕاق

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی بۆرسەی عێراق 

بازاڕی قاغەزە داراییەکان (بۆرسە)، ئەو بازاڕەیە کە تێیدا، کڕین و فرۆشتن بە پشکی کۆمپانیا و بۆندەکان دەکرێت. کۆمەڵێک بازاڕی جیهانی پێشەنگی بۆرسە جیهانیەکان دەکەن لە نێوانیاندا:

  • بۆرسەی لەندەن.
  • بۆرسەی نیویۆرک.
  • بۆرسەی فرانکفۆرد.
  • بۆرسەی تۆکیۆ.

کڕیارانی ئەم بازاڕانە، مامەڵە بە ئاڵتوون و مس و زیو دەکەن لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی نەوت، وەک نەوتی ڕۆژئاوای تەکساز، برێنت، ئۆپیک وە گازی سروشتی. باوترین جۆری کڕین و فرۆشتن، پشکی کۆپانیاکانە لەم بۆرسانەدا. 

عێراق لەساڵی ١٩٩٢ بازاڕی قاغەزە داراییەکانی دامەزراندووە. لەپاش ڕوخانی ڕژێمی عێراق، لە ساڵی ٢٠٠٣ دووبارە ئەم بازاڕە دامەزرێنرایەوە. ISX بازاڕێکی داراییە کە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری دارایی جیاواز و هەمە لایەنە پێشنیار دەکات ، لەوانە خزمەتگوزاریی یاسایین. ISX بارەگای سەرەکی لە ‌عێراقە، وە دەتوانێت لق بکاتەوە لە شارەکانی دیکە. لە ئێستادا ئەم بازاڕە، لە ١٠٣ کۆمپانیا پێکهاتووە  کە لە ١١ کەرتی پیشەسازی جیاواز پێکهاتووە لە بوارەکانی  خزمەتگوزاری دارایی ، کوشتوکاڵ، ئوتێل ، بەرهەمێنانی خۆراک و هیتر. لە ساڵی ٢٠٠٤، کۆیی بەهای ئەم بازاڕە ١.١ بلیۆن دۆلار بووە . ئەم بڕە لە ساڵی ٢٠١٣، بۆ زیاتر لە ٩.٩ بلیون دۆلار بەرزبووتەوە.   ئەم بازاڕە بۆ قەوارە قازانج نەویستەکانە کە لەڕووی دارایی و ڕێکخستنەوە جیاوازە  لە حکومەتی عێڕاق.
  
زیاد لە هۆکارێک کار لەم جۆرە بازاڕانە دەکات، وە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر نرخی پشکی کۆمپانیەکان دەبێت، بە تایبەتی پێشهاتە ئابووری و سیاسیەکان. وەبەرهێنەرەکان زیاد لە ڕێگایەک بەکار دێنن بۆ پێشبینیکردن و لێکدانەوەی بازاڕەکە، لە نێوانیاندا لێکدانەوەی تەکنیکی و بنچینەیی. لێکدانەوەی تەکنیکیەکان خشتە و شێوازی جوڵەی بازاڕ و ترێندەکانی بازاڕ دەگرێتەوە کە بەکاردەهێنرێت بۆ پێشبینی نرخی پشکەکان لەبازاڕەکاندا. لێکدانەوەی بنچینەی، زیاتر لێکۆڵینەوەیە لە تۆمارە داراییەکانی کۆمپانیاکان، ئابوری وڵات، و سیاسەتی ناوچەیی کە کاریگەریی لەسەر نرخی پشکەکان هەیە.

هەرچەندە ئەم بازاڕە بەتەواوی بە ئەلیکترۆنی نەکراوە بەڵام  ٤١ کۆمپانیای نێوەندگیر هەیە، وەک (الرابیع، و وەرکە) ئاسانکاریی دەکەن بۆ کۆمپانیا و کڕیارەکان لە بۆرسەی عیراقی. ئەمەش، وەک  ڕێگەیەکی نوێی پیشەی نیشاندەدرێت بۆ کۆمەڵێک خەڵکی، بە تایبەتی دوای دابەزینی نرخی دیناری عێڕاقی کە بووە هۆیی بەرزبوونەوەی کڕین و فرۆشتن بە پشکەکان لە بۆرسەی عێراق.


سەرچاوەکان



918 بینین