هەندێک گوڵ هەن تەنها لە شەودا دەکرێنەوە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-10-00:05:00 - کۆدی بابەت: 3090
هەندێک گوڵ هەن تەنها لە شەودا دەکرێنەوە

ناوه‌ڕۆك

هەندێک گوڵ هەن  تەنها لە شەودا دەکرێتەوە 

زۆر ئاژەڵ و گیاندار هەن لە ڕۆژدا وچان دەدەن و لەشەودا چالاک دەبن. ڕوەکی زۆریش هەن لەشەودا گەش دەبنەوە  وەکو "شازادە شەو" زۆر جۆری تریش لە ڕووەکەکان. ئەو گوڵانەی بەشەودا دەکرێنەوە  بۆنیان زۆر خۆشە ، بەهۆی ئەو بۆنە خۆشەوە زۆر لە گیانداران بۆلای خۆیان ڕادەکێشێن. وەکو "بشارە" کاتێک ئەو زیندەوەرانە لەسەر  گوڵەکە دەنیشێتەوە هەندێک لەشیلەو تۆوی گوڵەکە  دەنووسێتە قاچ و باڵەکانیانەوە و کەدەچن  لەسەر گوڵێکی تری هەمان جۆر دەپەڕن بەو تۆوە ،وە بەبێ کرداری پەرین هیچ گوڵێک بەر نەدات. ئەگەریش بەری نەدات ئەو تۆوە  کە بەر پرسە لەسەوز بوونی سەر لەنوێ ڕوەکەکە بەرهەم نایەت .
زۆربەی ئەو گوڵانەی بەشەو دەکرێنەوە بەرگەی پلەی گەرمای بەرزوو ڕوناکی ڕۆژ ناگرن " شازادەی شەو "یش بەرگەی پلەی گەرمای بەرز یان پلەی گەرمای زۆر نزم ناگرێت  لەگەڵ تیشکی ڕۆژدا بۆیە لە شەودا دەکرینەوە. یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەو گوڵانەی لەشەودا دەکرێنەوە ئەوەیە ڕەنگیان ڕاکێشەر نیە و بۆچاویش قورسن. لەبەر ئەوەی  ئەو ڕەنگانە لە شەودا نابینرێن، ئەو گوڵانەی شەو دەکرێنەوە سپین. چونکە ڕەنگێکە بە ئاسانی لە تاریکیدا دەبینرێنت و بەهزیشە لە ڕاکێشانی ئەو مێروانەی دەپەڕن. بۆیە دەبینین "شازادەی شەو " ڕونگی سپی و بۆنی خۆشە.


سەرچاوەکان



904 بینین