پشتگیری کردنی دراو بە زێڕ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-11-20:51:00 - کۆدی بابەت: 3107
پشتگیری کردنی دراو بە زێڕ

ناوه‌ڕۆك

پشتگیری کردنی دراو بە زێڕ

دراو ئەو پارە کانزاییە یان پارچە کاغەزە چاپکراوە نیە بەڵکو ئەوانە تەنها هێمایەکن کە نوێنەرایەتی شتێکی ڕاستەقینە دەکەن.
پارە دەبێت بە ڕێژەیەکی زۆر لە کانزایەکی بەرز پشتگیری بکرێت لەلایەن ئەو حوکمەتانەوە کە پارە دەردەکەن. پێوەری نرخی پارە کە لە هەموو دونیا ئێستا بەکاردێت یان زێڕ یان زیوە کە دوو کانزای دەگمەنن بە جۆرێک دەتوانن نرخی خۆیان بپارێزن. هێندەش زۆرن کە وا دەکەن بەس بن بۆ پێداویستی بازاڕ. بە واتایەکی تر ئەو کاغەز و دراوە کانزاییانەی کە هەر حوکمەتێک وەکو پارە دەری دەکات نرخێکی دیاری کراوی هەیە. لەبەر ئەوە ڕێژەیەک لە زێڕ و زیو لەگەڵ خۆیدا هەڵ دەگرێت کە پشتیوانی لێ دەکات. لە ساڵی ١٨٢١ دا بەڕیتانیای مەزن یەک کانزای کردە بنەما بۆ یاسا دراویەکەی ئەویش زێڕ بوو. لەگەڵ هاتنی ساڵی ١٩١٤دا زێڕ بوو بە پێوەر بۆ هەموو دراوەکان لە جیهاندا. دوای وەرگرتنی یەک پێوەر بۆ نرخ، وڵاتان بە ئاسانیەکی زیاتر بازرگانی لە نێوان خۆیاندا بکەن. دۆلاری ئەمریکی و فرنکی فەڕەنسی و مارکی ئەڵمانی نرخێکی دیاری کراویان هەیە بە زێڕ ئەو نرخەش بە پێوەری زێڕ دەناسرێت. لەگەڵ ساڵی ١٩٣٣دا زۆربەی وڵاتان لە پێوەری زێڕ هاتنە دەرەوە. بەڵام زۆربەی دراوەکان لەوانەش دراوی وڵاتە یەکگرتووەکان تا ئێستاش پشت بە نرخی دیاری کراوی زێڕ دەبەستێت، تا ئێستاش زۆر زۆر گرنگە لە بازرگانی نێودەوڵەتیدا، زۆر لە دەوڵەتان قەرزەکانیان بە زێڕ دەدەنەوە دەیکڕن و بەشێکی هەڵدەگرن. ئەو بەشەی هەڵی دەگرن پێی دەوترێت یەدەک.


سەرچاوەکان



780 بینین