ناوچەکانی کاتی (ماوەیی)

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-12-15:20:00 - کۆدی بابەت: 3118
ناوچەکانی کاتی (ماوەیی)

ناوه‌ڕۆك

ناوچەکانی کاتی (ماوەیی)

پێش ئەوەی ناوچە کاتییەکان دابنرێن کێشە و تەشویشی زۆر هەبوون، بەتایبەت خەڵکی ناچاردەبوو هێڵی شەمەندەفەر بەکاربهێنن. بۆ ڕێگەگرتن لەم تەشویشە وڵاتە یەگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ١٨٨٣ دا دەستی دایە بەکارهێنانی یاسایەک بۆ ناوچەکانی کاتی. لە ساڵی ١٨٨٣ دا کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لە واشنتۆنی پایتەخت بەسترا بۆ دانانی سیستمێک کە لەگەڵ هەموو جیهاندا بگونجێت، ئەوەبوو سەر زەوی دابەشکرا بۆ ٢٤ ناوچە، کە هەر هێڵێکی ١٥ پلە لە هێڵی درێژی داگیر بکات. ئەم دابەشکردنە سرووشتییە بۆ زەویی ڕێژەی ١٥ پلە لە کاتژمێرێکدا دەسوڕێتەوە کە کات لە هەموو ناوچەیەکدا هەمان کات بێت، بەڵام جیاوازی هەر ناوچەیەک و ناوچەیەکی کە لە دواویە دێت یەک کاتژمێر بێت. "گرینج" ی لەندەن لە بەریتانیا دەست نیشان کرا خاڵی دەست پێکردن بێت. بەو جۆرە ئەگەر کات لە گرینج نیوەڕۆ بوو ئەوا کات لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی تەنیشتیەوە دەکاتە  کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ و کات لەناوچەی ڕۆژئاوای تەنیشتیەوە کاتژمێر یازدەی پێش نیوەڕۆ دەبێت. وە لە نیۆرك کە لە گرینجەوە پێنج ناوچە دوورە کاتژمێر دەکاتە حەوتی بەیانی. وڵاتە یەگرتووەکان دابەشکراوە بۆ چوار ناوچە کە بریتیە لە بازنەکانی هێڵی درێژی  ٧٥، ٩٠، ١٠٥، ١٢٠ بە کاتەکانی ئەم ناوچانە دەوترێت کاتی ڕۆژهەڵاتی، کاتی ناوەندی، کاتی شاخ ، کاتی باسیڤیکی . لە بەرامبەرەکەی تری جیهانەوە هێڵی تری ڕاست هەیە کە هێڵی گۆڕینی بەراوری نێودەوڵەتیە، کە بریتیە لە هێڵی درێژی ١٨٠ کاتێک کات لە گرینج نیوەڕۆ دەبێت ئەوا کات لە هێڵی گۆڕینی بەرواری نێودەوڵەتی نیوەی شەوە. کاتێک کەسێک ئەو هێڵە ببڕێ بەرەو ڕۆژئاوا ئەوا ڕۆژێکی دەست دەکەوێت، ئەگەر بەرەو لای ڕۆژهەڵاتیش بچێت ئەوا ڕۆژێکی لە کیس دەچێت.


سەرچاوەکان



502 بینین