بۆچی نابێت جگەرە بکێشرێ؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-12-04:32:00 - کۆدی بابەت: 3139
بۆچی نابێت جگەرە بکێشرێ؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی نابێت جگەرە بکێشرێ؟


ئەمرۆ جگەرە کێشان گرنگترین هۆکاری نەخۆشی شێرپەنجە (سەڕەتان) و زیادبوونی ڕادەی مردن و گرفتێکی گەورەی کۆمەڵاییەتیە کە نەک تەنیا سەلامەتی جگەرە کێشان بەڵکو کەسانی جگەرە نەکێشانیش دەخاتە مەترسییەوە.
گەردەکان یاخود زەڕەکانی دووکەڵی جگەرە ‌زیندە وردن (٠،٣)میکرۆمیتر کە بە ئاسانیی هەڵدەمژرێن و لە هەموو بەرگریەکانی رێگای هەناسەکێشان تێپەڕدەبن و دەگەنە کیسە هەواییەکانی ناو سییەکان، بەم شێوەیە دووکەڵی جگەرە بە ئاسانی دێتە ناو سییەکانی نەک تەنها جگەرەکێشان بەڵکو ئەوانەشی جگەرە ناکێشن و کارتێکەری خراپ دەکەنە سەر سەلامەتی مرۆڤ.
"ئەندازیارانی ئاژانسی پاراستنی سروشت و ژینگە " پێشانیانداوە کە تەنانەت بە کەڵک وەرگرتن لە باشترین ئامرازەکانی پاڵاوتنی هەوا ، ئیمکانیاتی نەخۆشی شێرپەنجە لەو کەسانەدا کە جگەرە ناکێشن، بەڵام لەگەڵ جگەرە کێش دەژین، کەم نابێتەوە هەر بۆیە جیاکردنەوەی جگەرە کێش لەو کەسانەی کە جگەرە ناکێشن لە کاتی جگەرەکێشاندا پێویستە، چونکە زیانەکانی جگەرە، ژیان و کاری نزیک بە ٧٠ی لە سەدی خەڵکی جگەرە نەکێش دەخاتە مەترسییەوە. 
جگەرە کێشان هۆی سەرەکی زۆرێک لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و بەرزبوونەوەی ڕادەی مردنە. بە پێی لێکدانەوەی " ناوەندی کۆنترۆڵ و بەرگری لە نەخۆشییەکان "تەنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ساڵانە ٤٢٠ هەزار کەس بە هۆی جگەرە کێشانەوە دەمرن. زانیارییە دیموگرافییەکان پیشانیانداوە کە ئەگەری مردنی جگەرەکێشەکان پێش تەمەنی ٧٠ ساڵی ٩ تا ١٠ جار زیاترە لەو کەسانەی جگەرە ناکێشن، ڕادەی مردنی ساڵانە بە هۆی جگەرە کێشانەوە ٤ جار زیاترە لە سەرجەمی مردن بە هۆی تەسادوف و ١٢ جار زیاتر لە مردن بە هۆی نەخۆشییەکانی "نەقسی ئیمەنی" و زیاتر لە تەواوی تیاچوونەکان بە هۆی شەڕی نیزامی ئەمریکاوە لە تەواوی سەدەی ڕابردوو بووە.
ئەمرۆ شێرپەنجەی سی، سەرەکیترین هۆی مردنە کە هەم لە ژنان و هەم لە پیاواندا دەبیندرێ. ڕادەی ئەم نەخۆشییە لە ژناندا بە هۆی گۆڕانی عادەت لە جگەرە کێشاندا، بە تووندی دەچێتە سەر نیکۆتین و کاربۆن مۆنۆکسید دەبنە هۆی چوونە سەرەوەی کوتانت دڵ و فشاری خوێن و هەروەها کەم گەیشتنی ئۆکسیجین بە ماسوولکەکانی دڵ و زیان بە دەمارەکان (ئیندۆتێلیۆم)، هەروەها چۆن کاربۆن مۆنۆکسید پەڕینەوەی چەوری بۆ ناو دەمارەکان  زیاد دەکا، ڕادەی چەوری (لیپید) لە خوێندا دەچێتە سەر پەیوەندیی نێوان جگەرە کێشان و شێرپەنجەی ناودەم و قورگ و مل، سەلمێندراوە هۆی سەرەکی شێرپەنجی لێو ژەهرێکە کە لە توتندا هەیە شێرپەنجەی گەروو و زمان و مل و قورگ پەیوەندی نزیکیان لەگەڵ بەکارهێنانی تووتن و ئەلکهولەوە هەیە. تووتن و ئەلکهول کاریگەری یەکتر بە هێزتر دەکەن، بە شێوەیەک کە لە نەبوونی هەرکام لەوانە ریسکی نەخۆشی شێرپەنجە سێ لە سەر چوار کەم دەکات.
جگەرەکێشان بۆ ژنی دووگیان (سکپر) دەبێتە هۆی گەورە نەبوونی منداڵەکە لە سکیدا و لە دایکبوونی زووتر لە کاتی خۆی، پچرانی ئاوەڵ و مردنی مناڵەکە، بەرفڕێدان و کەمبوونی وەزنی مناڵ پاش لە دایکبوونی، ریسکی لە ناو مردنی مناڵ لە دوای لە دایک بوون یا نەخۆشییەکانی سی لەو ژنانەدا کە جگەرەکێش بوون زۆر زیاترە.
هەروەها لە لێکۆلینەوەکاندا دەرکەوتووە کە ریسکی نەخۆشی (Meningococcal) جۆرە میکرۆبێک کە بە تایبەتی دەبێتە هۆی هەڵماسینی پەردەکانی مێشک لەو منداڵانەی کە دایک و باوکیان جگەرە دەکێشن ٨ جار زیاترە لەو منداڵانەی کە دایک و باوکیان جگەرە ناکێشن.
ئایا بە لە بەرچاو گرتنی ئەو هەموو ڕاستی و فاکتانە دەکرێ و دەبێ درێژە بە جگەرەکێشان بدەی؟ 

 


سەرچاوەکان



739 بینین