سەرهەڵدانی ڤایرۆسزانی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-12-22:52:00 - کۆدی بابەت: 3159
سەرهەڵدانی ڤایرۆسزانی

ناوه‌ڕۆك

سەرهەڵدانی ڤایرۆسزانی

لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەمدا زاناکان هەستیان کرد. کە هۆکارێک هەیە لە بەکتریا بچووکترە، نەخۆشی دەگوێزێتەوە، بەڵام زاناکان لەبەر نەبوونی تەکنۆلۆژیای پێویست نەیان توانیوە پێکهاتەی بزانن و لێکۆڵینەوەی وردیان لەسەر بکەن. زاناکان لە ساڵی ١٩٣٥ دا زانیاری زۆریان دەربارەی سروشتی ڤایرۆسەکانی دەستکەوت. زانا ویندڵ ستانڵی Wendell Stanley (١٩٠٤-١٩٧١) توانی ڤایرۆسی پەڵەکردنی گەڵاکانی توتن لە شێوەی کریستاڵدا جیابکاتەوە، کە هۆکاری بەرپرسیارە لە پەڵەکردنی گەڵاکانی توتن و سیس بوونیان. ئەو کارەی ستانڵی ئەگەری ئەوەی دەرخست، کە دەکرێت ڤایرۆسەکان ماددەی کیمیایی بن، لە جیاتی ئەوەی خانەی زۆر بچووک بن. پێش ئەوەی ستانلی بتوانێت ئەو ڤایرۆسە بە سێوەی کریستاڵ جیابکاتەوە، ئەو بۆچوونەی هەبوو کە ڤایرۆسەکان خانەی سەرەتایین. 


سەرچاوەکان



800 بینین