چینەکانی زەوی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-14:54:00 - کۆدی بابەت: 3178
چینەکانی زەوی

ناوه‌ڕۆك

چەقی زەوی زۆر گەرمە

زەوی لە سێ چینی سەرەکی پێکدێت، توێکڵ، بەرگ، چەق. چینی سەرەوە توێکڵە کە لە بەردی زۆر ڕەق پێک دێت و ئەستوریەکەی لە ژێری کیشوەرەکانەوە لە نێوان ٣٠ - ٣٥ کیلۆمەتردایە. چینی دووەم توێکڵە کە قوڵیەکەی دەگاتە نزیکەی ٢٩٠٠ کیلۆ مەتر ئەم چینەش هەروەها لە بەردی زۆر ڕەق پێکدێت. بەشی ناوەوەی زەوی کە پێی دەوترێت چەق نیوە تیرەکەی دەگاتە نزیکەی ٣٣٨٠ کیلۆ مەتر. لە ئەنجامی گەرمایەکی زۆردا، ماددەی چەق شلەیە و هەندێک لە زانایان وای بۆ دەچن. چەقێکی ناوخۆیی هەبێت لە کانزای ڕەق کە تیرەکەی بگاتە نزیکەی ٢٥٧٥ کیلۆمەتر.

بیردۆزی بنەچەی چەق

بیردۆزێک هەیە لەسەر بنەچەی زەوی کە دەڵێت: گێژاوێک بووە لە گاز و تەم و مژ و هەندێک لەو گازە دەرچووە بۆ فەزا. تەم و مژەکەش بەهۆی ڕاکێشانەوە یەکیان گرتووە و بووە بەو زەوییە ڕەقەی ئێستا.

چەند توخمێکی تیشکدەر چوونەتە ناو تەم و مژە ڕەقەکەوە و کە تیایاندا توخمێک هەیە بە بەردەوامی شیتەڵ دەبێ و گەرما بەرهەم دەهێنێ و ئەو گەرما تیشکیە وردە وردە بوو بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی و تەم و مژەکەش لە ناوی زەویدا دەستی بە توانەوە کرد. ئینجا مادە تواوەکە دەرچوو بۆ سەر رووی زەوی و گەرماکە کەم بووە و ئینجا سەر ڕووی زەوی ڕەق بوو تا سەرەتای توێکڵی زەوی پێک بهێنێت. پێشی نزیکەی ٣٠٠٠ ملیۆن ساڵ توێکڵی زەوی دروست بوو. بەڵام زەوی لە ژێر ئەو توێکڵەدا هەر زۆر بە گەرمی مایەوە و ئەو گەرمایەی توخمە تیشکدەرەکان بەرهەمیان هێنا دەرنەچوو.


سەرچاوەکان



4785 بینین