کەی قوتابخانە دەستی پێکرد؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-16:18:00 - کۆدی بابەت: 3182
کەی قوتابخانە دەستی پێکرد؟

ناوه‌ڕۆك

کەی قوتابخانە دەستی پێکرد؟

مرۆی ئەشکەوت هەرچی دەزانی فێری منداڵەکەی دەکرد، ئەگەر وایان نەکردبا بێگومان منداڵەکانیان دەفەوتان، چونکە ڕووبەڕووی دڕندە و ڕوەکە خۆراکیەکان و چۆنێتی کردنەوەی ئاگریان نەدەزانی. دوای چەندین سەدە مرۆڤ فێربوو ئەوەی دەیزانێت بینوسێت، بەم ڕێگایەش توانی زانینی زیاتر کۆبکاتەوە و بیگوازێتەوە بۆ منداڵ و نەوەکانی داهاتووی.

کاتێک نووسین داهێنرا، قوتابخانە دەستی پێکرد، یەکەمین قوتابخانە کە زانرابێت لە وڵاتی عێراق و میسردا بووە لە نێوان ٣ بۆ ٤ هەزار ساڵ بەر لە ئێستا.
بەم جۆرە قوتابخانە دروست کرا بۆ گواستنەوەی زانیاری و پێگەیاندنی منداڵان، بەڵام ئەم ڕێگایانەی کە کۆمەڵگەی لەسەر بووە لە زۆر شوێنی دونیادا لە سەردەمە کۆنەکاندا ئاماژە بۆ قوتابخانە و فێرکردنی باش ناکات بۆ هەموو منداڵان، بۆ نموونە ئەوانەی دەبوونە کاهین یان لێپرسراوی حوکمی یان ئەندازیار و پزیشک ، دەبوایە لە ئاستێکی زۆر بەرزی  فێربووندا بوونایە، ئەم خوێندنە بەرزەش کەم گەنج هەبوون تیایدا سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
هەروەها گەلێکی تری دێرین هەن "یەهودیەکان" داب و نەریتێکی زۆر درێژ خایەنیان هەبوو لە فێرکردندا، دەبوو هەر سەرۆک خێزانێک منداڵەکەی فێری مێژوو و ئاین و یاساکانی یەهودیی بکردایە، کاتێکیش یەهوود توشی داگیرکردن هاتن ترسان دابوو نەریتەکانیان لەناوبچێت، بۆیە هەستان قوتابخانەی ڕەسمیان کردەوە هەموو کەسێکی دەوڵەمەند و هەژار دەبوایە فێری ئایین و مێژوو و زمانی یەهوودیی ببوایە لەو قوتابخانەیەدا. 
ئەوەش یەکەمجار بووە لە مێژووی مرۆڤایەتی دا، کە لە قوتابخانەی ڕەسمی دا هەژار و دەوڵەمەند توانیبێتیان پێکەوە بخوێنن.


سەرچاوەکان



1793 بینین