کێ یەکەمجار کێلی سەر قەبرانی بەکارهێنا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-20:28:00 - کۆدی بابەت: 3199
کێ یەکەمجار کێلی سەر قەبرانی بەکارهێنا؟

ناوه‌ڕۆك

کێلی سەر قەبران

یەکەم کەس کە بەرد و کێلی سەرقەبرانی دانا، گەلێک بوون لە ڕاوچیانی گەڕۆک لە ئەفریقای باشوردا بەناوی"بۆشمان" لەگەڵ چەند خێڵێکی تری سەرەتایی لە ئەفریقیا. چونکە باوەڕیان وابوو گیانە شەڕانیەکان لە جەستەی مردوودا دەژین و ئەگەر بەردێکی قورسیان لەسەر قەبر دانا، ئەوە دەتوانن ڕێگری لە هەستانەوەی گیانە شەڕانیەکان بگرن!

بەڵام دانانی کێل و هێمای سەرقەبران دەگەڕێتەوە بۆ  سەردەمێکی زۆرکۆنی مرۆڤی سەرەتایی کە نیشانە و هێمای لەسەر قەبران داناوە، تەنها بۆ ڕێگە گرتن نەبووە لە هەستانەوەی گیانە شەڕانیەکان، بەڵکو بۆ دیاری کردنی ئەو شوێنەش بووە کە کراوە ڕێگەی لێ بگیرێت.
یۆنانیەکان کێلیان بۆ سەرقەبری مردووەکانیان بەکارهێناوە و بە نەخش و نیگار ڕازاندویانەتەوە، یەهودیەکانیش بە کێلی بەرز گۆڕەکانیان دیاری کردووە.
میسریەکانیش لەو شوێنانەی مردووەکانیان دەناشت بە نیشانە و قۆچەک دیارییان دەکرد.
خەڵکی بۆ ڕازاندنەوەی گۆڕەکان شتی جیاوازیان بەکارهێناوە وەکو پرد و بەردی درێژی نەخشێنراو و بێشکەی لە دار دروستکراو و دروستکردنی خانوو کۆشکی گەورە لەسەر گۆڕەکان، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئاینی مەسیحیدا ناسینەوەی قەبر بوو بە شتێکی باو و خاچ بوو بە یەکێک لە بەرچاوترین نیشانەکان لە نێوان مەسیحیاندا.
ڕازاندنەوەی قەبران بە گوڵ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانێکی زۆر کۆن یۆنانیەکان گووڵی لە زێڕ دروستکراویان لەسەر گۆڕەکان داناوە. لەسەرەتای مەسیحییەتدا لە کاغەزو پەڕۆ گوڵ دروست دەکراو وەکو یادگارییەک دەدرایە مردووەکە.


سەرچاوەکان



1004 بینین