چی لە بۆقدا ڕوودەدات لە زستاندا؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-13-22:53:00 - کۆدی بابەت: 3215
چی لە بۆقدا ڕوودەدات لە زستاندا؟

ناوه‌ڕۆك

چی لە بۆقدا ڕوودەدات لە زستاندا؟

لەسەرانسەری جیهاندا نزیکەی سی جۆری جیاواز لە بۆق هەیە. کە ناسراوترینیان  بۆقی ئەمریکی و پڵنگی و بۆقی دارستانەکانە. بۆقەکان لە شێوەو لەش و ڕەنگدا جیاوازیان هەیە. هەندێک لە بۆقی دار درێژییەکەیان لە ٢،٥ سانتیمەتر زیاتر نییە. بەڵام بۆقی پڵنگ درێژییەکەی دەگاتە ٥بۆ ١٠ سانتیمەتر. درێژی بۆقی ئەمریکیش دەگاتە ٢٠ سانتمەتر و درێژی هەریەک لە قاچەکانیشی نزیکەی ٢٥ سانتیمەترە.  بۆقی ئەمریکی ئەگەر ڕەنگی تەواوی خۆی وەربگرێت
سەوز یان قاوەییە. کەوا دەکات لەنێو قوڕ و گژوگیادا نەبینرێت.

بۆقەکان لە زستاندا چی دەکەن؟

لەوڵاتانی باکوردا کاتێک دونیا سارد دەبێت، هەندێک لە بۆقەکان دەچنە گۆماوەکانەوە خۆیان لە قوڕدا دەشارنەوە و بەدرێژی وەرزی زستان لەوێدا دەمێننەوە. گۆماوەکە بەتەواوی نایبەستێت، بەڵام زۆر دەڕچێت. بۆق گیاندارێکی (وشکاوییە) و سەر بە گیاندارە خوێن ساردەکانە. کاتێک لەزستاندا دەڕچێت. پێویستی بە کەمێک ئۆکسجین هەیە، لەبەر ئەوەی تۆزێک خواردن دەسوتێنێت، ئەمەش تەفسیری ئەو هۆیە دەکاتە،  کەوا دەکات لە بۆقەکە بتوانێت بە درێژایی زستان لەژێر ئاودا بمێنێتەوە، بێ ئەوەی هەوا بمژێت. 
ڕێژەیەک  ئۆکسجین لە ئاودا هەیە کە بەسە بۆ بۆق لەرێگەی پێستییەوە وەری دەگرێت و پیی دەژێت.
هەندێک جار بۆق لەوەرزی زستاندا لە کونێک یان شوێنێکی نەرم و ژێر گڵ و بەرددا دەباتە سەر.

ئایا دەزانن هەندیک بۆق هەن لەناو داردا دەژین؟

ئەو بۆقانە بۆقی دارستانن، بچوک و هێمنن  لیکێک بەسەر قاچیانەوەیە یارمەتیان دەدات بە دارەکاندا هەڵبزنێن.


سەرچاوەکان



820 بینین