ڕووەکە شانەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-01:48:00 - کۆدی بابەت: 3225
ڕووەکە شانەکان

ناوه‌ڕۆك

ڕووەکە شانەکان

ئەو خانانەی کە بەیەکەوە کار دەکەن بۆ بەجێهێنانی فرمانێکی دیاریکراو شانە پێک دێنن. ڕووەکە شانەکان سێ جۆرن. ئەوانیش ڕووپۆشە شانە، بنچینە شانە، لوولە شانە. ئەم شانانەش هەرسێ ئەندامە سەرەکییەکەی ڕووەک پێک دێنن، ئەوانیش ڕەگ و قەد و گەڵاکان.

ڕووپۆشە شانە

ڕووپۆشە شآنە Dermal tussue پۆشەری دەرەوەی ڕووەک پێک دێنێت کە پێک دیت لە دەرە ڕووپۆش Epidermis خانەکانی پارەنکیمین. زۆرجار دیواری دەرەوەی دەرە ڕووپۆش داپۆشراوە بە چینێکی مێوی پێی دەڵێن کیوتیکل Cuticle ڕێگر دەبێت لە ونبوونی ئاو. هەندێک لە خانەکانی دەرەڕووپۆش لە ڕەگدا جیادەکرێتەوە بە بوونی درێژەوەبووی شێوە مویی مژینی ئاو زیاد دەکەن. بەو کونانەی لە دەرە ڕووپۆشی گەڵاکان و قەددا هەن دەڵێن دەمیلە Sromata. ئەوان بە تێپەڕبوونی گازەکان و هەڵمی ئاو ڕێکدەخەن لە نێوان ڕووەک و دەوروبەریدا. لە قەد و ڕەگە دارینەکاندا خانە مردووەکانی تەپەدۆر جێگەی دەرە ڕووپۆش دەگرنەوە.

بنچینە شانە

شانەی ڕووپۆش دەوری بنچینە شآنە Ground tissuesـی داوە. کە لە هەرسێ جۆرە خانەکانی ڕووەک پێک دێت. بنچینە شانەکان ڕۆڵیان لە کۆکردنەوەی ماددەکان و زیندەچالاکییەکان و پاڵپشتکردندا هەیە.

لوولە شآنە

لوولە شانە Vascular tissue بە بنچینە شآنە دەورەدراوە، کە فرمانی گواستنەوە و پاڵپشتکردن بەجێدێڵێت. زاراوەی لوولە شانە دەگەڕێتەوە بۆ شانەی نیان بەیەکەوە. شانەی دارک ئاو و ماددەکان و خوێیەکان دەگوازێتەوە لە ڕەگەوە بۆ سەرەوە بە ناو ڕووەکدا. هەروەها شانەی دارک پاڵپشت بۆ ڕووەک پەیدا دەکات. بەڵام شانەی نیان ئەوێتە ئەندامییەکان و هەندێک خوێ دەگوازێتەوە بۆ هەموو بەشەکانی ڕووەک.

شانەی دارک لە دوو پێکهاتەی سەرەکی پێک دێت ئەوانیش بۆریچکەکان و لوولەکانی دارکن، خانەکانیان مردوون. بۆریچکە Tracheid تاکە خانەیەکی سکلرەنکیمی درێژە. ئاو لە بۆریچکەیەکەوە دەگوازرێتەوە بۆ بۆریچکەیەکی دیکە لە ڕێگەی کونەکانی دیواری خانەکەوە کە پێیان دەڵێن قوڵگ Pits. دارکە لوولەک Xylem Vessel، لە خانە سکلرەنکیمییەکان پێک دێت کونی گەورەیان هەیە لە دیوارەکانی سەرەوە بۆ خوارەوەدا یان جەمسەرە دیواری نییە، ئەو خانانە ڕیزدەبن بە شێوەی بۆری درێژ. شآنەی نیان هێڵەکە بۆرییەکانی Sieve tubes، تێدایە. لە خانەی پارانکیمی پێک دێت یەک لەسەر یەک ڕیز دەبن بە جۆرێک کە ئاوێتەکان دەگوازرێنەوە لە خانەیەکەوە بۆ  خانەیەکی دیکە بە ناو پانە دیوارە کوندارەکاندا پێیان دەڵێن هێلەکە پەڕەکان Sieve plates. هەر هێلەکە بۆرییەک دەکەویتە تەنیشت خانەیەکی پارانکیمی پێی دەڵێن ئاوەڵە خانە Companion cell. کە لە کرداری گواستنەوەدا بەشداری دەکات. هەروەها شانەی نیان خانەکانی سکلرەنکیمای تێدایە پێیان دەڵێن ڕیشاڵەکان، ڕیشاڵەکانی گوش و کەتان کە لە رووی بازرگانییەوە گرنگن بریتین لە ڕیشاڵەکانی شانەی نیان.


سەرچاوەکان



2302 بینین