کەڕووە ڕایزۆیدییە ڕەگیەکان و ئەشەنەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-03:36:00 - کۆدی بابەت: 3237
کەڕووە ڕایزۆیدییە ڕەگیەکان و ئەشەنەکان

ناوه‌ڕۆك

کەڕووە ڕایزۆیدییە ڕەگیەکان و ئەشەنەکان

کەڕووە ڕایزۆیدیە ڕەگیەکان Mycorrhiza ژیانی سودگۆڕکێ کۆی دەکاتەوە لەگەڵ ڕەگی ڕووەکەکاندا. وەک ڕەگییەکان. کەڕووە فۆسفات و ئایۆنەکانی دیکە دەمژێت و دەیداتە ڕەگی ڕووەکەکان. بەرامبەر ئەوەیش کەڕووەکان ئەو شەکرانە وەردەگرن کە ڕووەکەکان بە کرداری ڕۆشنەپێکهاتن دروستیان کردووە.
ئەشەنەکان Lichens، هەروەها پەیوەندی سودگۆڕکێ لە نێوان کەڕووەکە و زیندەوەرێکی دیکەی خۆژێندا دەنوێنن، وەکو بەکتریا سەوزە شینباوەکان و قەوزە سەوزەکان. زیندەوەرە ڕۆشنە خۆژێنیەکان شەکرەکان دروست دەکەن و دەیدەن بە کەڕووەكان، کە ئەمیش ئاو و شوێن بۆ ئەو زیندەوەرەی کە کرداری ڕۆشنەپێکهاتن ئەنجام دەدەن دابین دەکات. کەڕووەکان ترش بەرهەمدێنن کە بەردەکان شیدەکەنەوە، و وای لێدێت کە ئەشەنەکان سوود لە خوێیەکان وەربگرن. شیکردنەوەی کیمیایی بەردەکان بەهۆی ئەشەنەکانەوە بەشداری لە بەرهەمهێنانی خۆڵدا دەکات.


سەرچاوەکان



1646 بینین