کەپسول و گەندە مووەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-03:45:00 - کۆدی بابەت: 3238
کەپسول و گەندە مووەکان

ناوه‌ڕۆك

کەپسول و گەندە مووەکان

زۆر لە جۆرەکانی بەکتریا پۆشەرێکی دەرەکی کە پێکهاتووە لە فرە شەکرەکان بەرهەمدێنێت و بە کەپسول Capsule ناودەبرێت. کەپسول ڕووی خانەکە دادەپۆشێت کە لە وشکبوونەوەی ماددەی کیمیایی زیانبەخش دەیپارێزێت. هەروەها بەکتریای هێرش بەر لە خانەی خڕۆکە سپییەکانی لەشی خانە خوێیەکە، دەیپارێزێت. کاتێک کەپسول لە پۆشەرێکی دەزوولەداری شەکری لینج پێکدێت بە بەرگی خانەیی Glycocalyx ناودەبرێت. بەمەش بەکتریا دەتوانێت خۆی بنووسێنێت بە ڕووەکانی خانەی خانە خوێوە. بەڵام گەندەمووەکان Pilli، ئەمانیش پێکهاتووی پڕۆتینی کورتن لەسەر ڕووەکانی هەندێ جۆری بەکتریادا هەن، یارمەتی نووساندنی دەدات بە ڕووی خانەکانی خانە خوێکەوە. بۆ گواستنەوەی ماددەی بۆماوەیی لە بەکتریایەکەوە بۆ بەکتریایەکی دیکە بەکاردەهێنرێت.


سەرچاوەکان



929 بینین