جگەرخوێن 

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-14-01:55:00 - کۆدی بابەت: 3247
جگەرخوێن 

ناوه‌ڕۆك

جگەرخوێنی شاعیر

ناوی (شێخ موس کوڕی حەسەنی کوڕی محەمەد)ە. لە ساڵی ١٩٠٣ لە گوندی حەسار کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای باژێری (حەسەنکێف) لە کوردستانی باکوور لە دایکبووە.
جگەرخوێن خۆی دبێژیت:

سالا هەزار و نەهسەد و سێ ئەز هاتم دنیایێ
بناڤێ سوڵتان شێخ مووس ئەز چێ بوومە ژ دایێ
هەتا بووم سێزدە ساڵی لگوندێ مەی هەسارێ
ژینا خوە من بۆراند پاشی ژوێ مەدا رێ

جگەرخوێن هێشتا بچووک بوو بابی دەمرێ، لە گەڵ دایک و خوشک و برایێن خۆ بەرەو شاری (ئاموود) چوون، لەوێ دایکیشی دەمرێت. لە ساڵی ١٩١٧ دەچێتە بەرخوێندن و لە ساڵی ١٩٣٢ تەواوی دەکات، ماوەیەک مەلایەتی کردووە، لە گەڵ کۆمەڵێک جوتیاری کورد دەچنە جزیرێ لە سووریا و دوو گوند ئاوەدان دەکەنەوە.
جگەرخوێن پشکداری لە شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران کردووە، تێکشکاندنی شۆرشەکە بە شێوەیەکی دڕندانە کارێکی مەزنی کردە سەر هەستی نەتەوایەتی شێخ موس و برینێکی گەورەی لە دڵی ویدا پەیدا کرد، لەوکاتەوە نازناوی خۆی کرد بە جگەرخوێن. پاش ئەم کارەساتە هەموو شیعری خۆی بۆ کوردستان تەرخانکرد.خامەی خۆی کردبووە خەنجەر بۆ سینگی دوژمن و زەنگ بۆ هۆشیارکردنەوەی میللەت:

بەسە میللەت لتە شەرمە   هەتا کەنگی دخەو دابی؟
دبن دەستێن نەیاران دە     هەژار و دیل و کۆلابی

پاش شۆرشی ١٤ی تەمووزی ١٩٥٨ دێتە عێراق و ماوەیەک لە ئێزەگەی کوردی کار دەکات، ماوەیەکیش لە زانکۆی بەغداد لە کۆلێژی ئاداب- بەشی کوردی، دەبێتە وانەبێژ.
زۆربەی هەڵبەستەکانی ئەو دەربارەی خەباتی نەتەوایەتی و خەباتی جووتیاری کوردە. هەر لەم ڕێگایە گەلێک گرتن و بەندیی و ئازار و ئەشکەنجەی دیوە. لە ٢٢/١٠/١٩٨٤ لە ستۆکهۆڵم'ی پایتەختی سوید دڵی مەزنی لە لێدان دەوەستێت و لە باژیری (قامیشلۆ) لە کوردستانی سوریا دەنێژرێت.
بەرهەمەکانی
١-هەڵبەست: (بریسک و پێتی، سەورا ئازادی، کیمە ئەز، ڕۆناک، زەند ئاڤێستا، شەفەق، هێڤی).
٢-چیرۆک: (جیم و گول پەری، ڕەشویێ داری، سالار و میدیا).
٣-زمان و ڕێزمان: ( گۆتنێن پێشان، ئاواو دەستورا زمانێ کوردی، فەرهەنگا کوردی بەرگێ ١-٢).
٤-چەندین بەرهەمی تری نووسیبوو، پاش مردنی چاپکران وەک: ئاشتی(هەڵبست)، تاریخا کورد بەرگێ ١-٢، فۆلکلۆری کوردی، ژینە نیگەریا من، نڤیسارەک لە سەر دیباجا ئەحمەدێ خانی).

نومنەیەک لە هۆنراوەکانی

شام شەکرە، وڵات شیرینترە
وەڵاتی من تووی بووکا جیھانی
ھەمی باغ و بھشت و مێرگ و کانی
شەپال و شەنگ و شۆخ وناز و گەوری
گەلەک شیرین وڕند وپر جوانی
سەری تاجا سەلا‌حەددینی کوردی
ئەنی ڕۆژە دەبورجا ئاسمانی
دوو بورهێن تە کڤانێ ڕۆستەمێ زال
دوو زولفێن تە ژتیرێن قەهرەمانی
ڕوویێ تە ئاگرێ زەردەشت و مەزدەک
ژتە هێستر شەرابا کامیرانی
دوو چاڤێن تە وەکی دەریایێ ھورمز
کەپوو ئەلماسە کارێ مووش و وانی
دوو زولفێن تە کتێبا حاجی قادر
زمانێ تە ژ بەندا شێخێ خانی
سەر و پا زەند و بازن تەڤـ حەنینە
هەمی سۆرن ژ ڕەنگێ ئەرخەوانی
جگەر خوینە کورێ تە ھەر دنالی
ژ بەر نەزانی و خەزانی


سەرچاوەکان



4522 بینین