چالاکی تیشک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-17:53:00 - کۆدی بابەت: 3261
چالاکی تیشک

ناوه‌ڕۆك

چالاکی تیشک 

ڕەنگە کەسێک نەبێت لە دونیادا دەربارەی چالاکی تیشکی شتی نەبیستبێت، ئێمە دەزانین تاقیکردنەوە لەسەر ناپاڵمە گەردیلەییەکان، چالاکی تیشکی دروست ناکات کە یەکێکە لە گەورەترین ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی مرۆڤ دەبێتەوە.

چالاکی تیشکی چییە و بۆچی یان بەخشە بۆ مرۆڤ؟

با لە گەردیلەوە دەست پێ بکەین، هەموو جۆرێکی گەردیلە لە سیستەمی خۆری دەچێت لە جیاتی خۆر ناوکە و لە جیاتی ئەستێرەش ئەلیکترۆنات هەیە کە بە دەوریدا دەسوڕێنەوە، ناوکەکە لە گەردیلۆکە یان گەردیلە یان بارگە هەڵگری موجەب پێك دێت، کاتێک شتێک گەردیلە ناچار دەکات گەردیلۆکەیەک یان زیاتر فڕێ بدات لە ناوکەکەیەوە، ئەو کاتە چالاکی تیشکی ڕوودەدات و لە هەمان کاتدا گەردیەکە وزە لە شێوەی تیشکی ""گاما" دا دەردەدات.
هەندێک توخم بە سروشتی تیشکی چالاکن، ئەمەش مانای وایە گەردیلەکان بەشێوەیەکی بەردەوام گەردیلۆکەکان فڕێ دەدەن.
بەم کردارەش گەردیلە هەڵدەوەشێتەوە، کاتێک گەردیلۆکەکانیش ئازاد دەبن، توخمەکە توشی گۆڕانکاری دەبێت، بەم ڕێگایە ڕادیۆم، بەشێوەیەکی
زۆر تیشکی چالاکە. گەردیلۆکە دەردەدات و هەڵ دەوەشێتەوە بۆ توخمێکی تر تا دەبێتە قوڕقوشم.
زانایان لام سەردەمەدا دەزانن چۆن چالاکی تیشکی دەستکرد بەرهەم بێنن، لە ڕێگای لێدانی گەردیلەی دیاریکراو لە گەردیلەکان دەتوانن وابکەن ئەو گەردیلانەی کە تووشی لێدان دەبن وزەیەک دەربکەن، بەو لێدانەش دەوترێت "وردکەری گەردیلە".

چی وادەکات چالاکی تیشکی لەسەر مرۆڤ مەترسی دار بێت؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت بیهێنینە پێش چاومان لەو گەردیلە فڕیوانەی كە لە گەردیلە وردکراوەکەوە دەردەچێت، کاتێک ئەم گەردیلۆکانە دەدەن لە گەردیلەی تر، وای لێبکەن هەڵبوەشێتەوە و سیفەتە کیمیاییەکانی خۆی بگۆڕێت، ئەگەر ئەو گەردیلۆکە هەڵوەشاوانە بدەن لە خانە زیندووەکانی لاشە بێگومان گۆڕانکاری تێدا دروست دەکەن، چونکە ئەو گەردیلۆکانە دەتوانن پێست بسوتێنن و لەناوی ببەن.
ئەگەر خڕۆکە سوورەکانی خوێن لەناوچوون، ئەوا دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە خانەکانی تردا، لەگەڵ ئەوەی چالاکی تیشکی دەشێت بچوک بێت بۆ مرۆڤ. بەڵام زۆر پڕمەترسی و وێرانکەر دەبێت.

 


سەرچاوەکان



793 بینین