دەریای سپی ناوەڕاستی شین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-18:08:00 - کۆدی بابەت: 3264
دەریای سپی ناوەڕاستی شین

ناوه‌ڕۆك

دەریای سپی ناوەڕاستی شین

ئێمە دەزانین ٧١٪ ڕووی زەوی بە ئاوی زەریاکان داپۆشراوە. سێ زەریای سەرەکی هەیە ئەتڵەسی، باسیڤیکی، هندی. زەریای بەستووی باکوری بەشێک لە زەریای ئەتڵەسی دادەنرێت و زەریای بەستوی باشوریش بە بەشێک لە بەشەکانی باشوری زەریاکانی تر دادەنرێت.
زەریای ئەتڵەسی قەبارەیەکی گەورەی ئاوە، ئەوروپا و ئاسیا لە ئەمریکا جودا دەکاتەوە، شێوەکەی لە کاتژمێرێکی گەورەی لمی دەچێت کە تیایدا ئەفریقا و ئەمریکای باشور دەردەکەون. لەگەڵ ئەوەی ڕووبەری ئەتڵەسی لە نیوەی ڕووبەری باسیڤیکی کەمترە، بەڵام دەریای زۆری لێ دەبێتەوە وەک زەریای بەستووی باکوری و دەریای سپی ناوەڕاست. یەکێک لە ڕاستیە سەرسوڕهێنەرەکان سەبارەت بە دەریای سپی ناوەڕاست و زەریای ئەتڵەسی ئەوەیە دەتوانرێت بەو شوێنەدا ئاوەکە یان لە یەک دەدەن جیاوازی بکەین لە نێوانیاندا، لەبەر ئەوەی ئاوی سپی ناوەڕاست شینە و بەڵام ئاوی ئەتڵەسی سەوزە.

ئایا هۆی ئەوە دەزانن؟

دەریای سپی ناوەڕاست دەکەوێتە نێوان باشوری ئەفریقا و ئەوروپا و باشوری ڕۆژئاوای ئاسیاوە. لە (تەنگەی شاخی گارقی بەر تەسک) دەگاتە زەریای ئەتڵەسی، لە ڕۆژئاواوە و لە لای ڕۆژهەڵاتیشەوە لە ڕێی دەریای مەڕمەڕەوە پەیوەست دەبێت بە دەریای ڕەشەوە، ڕەنگە جیاوازەکانی دەریای سپی ناوەڕاست و زەریای ئەتڵەسی بە شێوەیەکی بنەڕەتی لەسەر ڕێژەی ئەو تیشکی خۆرە بوەستێت کە دەکەوێتە سەریان، ڕەنگی خۆرەکەش لەسەر مەوادە تواوەکانی دەریاکە دەوەستێت، لە هەر حەوت ڕەنگەکەی خۆر لەبەر ئەوە ڕەنگی شین لە هەموویان زۆرتر پێچەوانە دەبێتەوە بۆیە زۆربەی دەریا و زەریاکان بە ڕەنگی شین دەردەكەون، بەڵام سەبارەت بە دەریای ئەتڵەسی لەبەرئەوەی ڕووەکێکی زۆری ڕەنگ سەوز لە بنەکەیەتی کاتێک ئەم ڕووەکانە شیتەڵ دەبن و دەڕزێن، ڕەنگە زەردەکان دەچن و شیتەڵ دەبن لە ئاودا و ئاوەکەش لە تیشکی شین و زەرد بڵاودەکاتەوە. ئەم دوو ڕەنگەش کە تێکەڵ دەبن ڕەنگێکی سەوز بەرهەم دێنن.


سەرچاوەکان



989 بینین