دەریای ناوەڕاست لە كوێیە؟

له‌لایه‌ن: - لێزان خالید لێزان خالید - به‌روار: 2024-08-11-13:48:00 - کۆدی بابەت: 13975
دەریای ناوەڕاست لە كوێیە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دەریای ناوەڕاست لەكوێیە؟ (بە عەرەبی: أين يقع البحر المتوسط؟، بە ئینگلیزی: Where is the Mediterranean sea located)

شوێنی دەریای ناوەڕاست

دەریای ناوەڕاست دەكەوێتە نێوان باكووری ئەفریقا لە باشوور و ئەوروپا لە باكوور و باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا لە ڕۆژهەڵات. لە سێ كیشوەردا هاوسنوورە لەگەڵ (٢١) وڵاتدا، گەورەترین قووڵایی لە كەناراوەكانی یۆناندایە. ئەوروپا زۆرترین ژمارەی ئەو وڵاتانەی هەیە كە كەناراوەكانیان بەدرێژای دەریای ناوەڕاستە. دەریای ناوەڕاست كیشوەرەكانی ئەوروپا لە ئەفریقا جیادەكاتەوە، درێژدەبێتەوە لەزەریای ئەتڵەسی لە ڕۆژئاواوە تا ئاسیا لە ڕۆژهەڵات هەروەها درێژدەبێتەوە لەدەربەندی جبل طارقەوە كە دەكەوێتە نێوان ئیسپانیا و مەغریب تا كەناراوەكانی كەنداوی ئێسكەندەرون كە دەكەوێتە كەنارەكانی باشوری ڕۆژئاوای توركیا. دەریایی ناوەڕاست دەكەوێتە نێوان دوو بازنەی: پانی ٣٠ بۆ ٤٦ پلە لە باكوور، درێژای ٥.٥٠ پلە لە ڕۆژئاوا و ٣٦ پلە لە ڕۆژهەڵات، ڕووبەرەكەی (٢٥١٠٠٠٠) هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەیە.

فشارەكان لەسەر دەریای ناوەڕاست

ناوچەی دەریای ناوەڕاست بەهۆی چالاكییە مرۆییەكانەوە لە ژێر فشارێكی یەكجار زۆردایە، شوێنی گەشتیاری ژمارە یەكە لەجیهاندا، هەروەها زۆرێك لە كەناراوەكانی بەهۆی كۆنكرێتی چیمەنتۆ دیار نەماون، دەریاكە بەدەست كەمی ئاوی درێژخایەنەوە دەناڵێنێت، مەترسی بەردەوامی ئاگركەوتنەوە لەدارستانەكان و زۆرێك لە سیستەمە شوانكارییە كۆنەكانی جێهێڵراون چونكە لەڕووی ئابورییەوە توانای بەردەوامیان نییە، هەروەها دەریای ناوەڕاست ڕووبەڕووی قۆرخكردنی ژیانی دەریای بۆتەوە كە ئەمەش بۆتە هۆی لەدەستدانی جۆرە ناوازەكان كە تەنها لە وڵاتانی دەریای ناوەڕاستدا دەبینرێن، كەمبوونەوەی ڕووپۆشی ڕووەك، تەنها لە  ٪؜١٧ ی دارستانە ڕەسەنەكەی ماوەتەوە بەهۆی بەكارهێنانی دار و زیادەڕەویكردن لە كشتوكاڵ.

سەرچاوە كانزاییەكان لە دەریای ناوەڕاست

بەرهەمهێنانی خوێ لەڕێگەی بەهەڵمبوونەوە لە حەوزە كەنارییەكان بەدرێژایی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و شوێنەكانی دیكە بۆ هەزاران ساڵ بەردەوامە. گرنگیدان بە بەرهەمهێنانی نەوت و گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاست لە سەرەتای هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا سەری هەڵدا. میسر، ئیتاڵیا، جەزائیر و لیبیا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت و گازن، بەشێكی زۆری نەوتی جیهان لەناوچەی دەریای ناوەڕاست پاڵاوتە دەكرێت.


سەرچاوەکان



96 بینین