کێ یەکەمین نەخشەی وێنە کێشا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-21:31:00 - کۆدی بابەت: 3279
کێ یەکەمین نەخشەی وێنە کێشا؟

ناوه‌ڕۆك

کێ یەکەمین نەخشەی وێنە کێشا؟

کۆنترین بەڵگە لە بەردەستدا بێت سەبارەت بە نەخشە قوڕێكە لەسەر ئاگر سوور کراوەتەوە و پێش چوار هەزار ساڵ لە میسردا درووست کراوە،  لەو سەردەمەدا خاوەن زەویەکان نیشانەیان بۆ سنوری زەوییەکانیاندا دەنا، پاشاکانیش سنوری دەسەڵاتی خۆیانیان لەسەر نەخشە دیاری دەكرد کێشەی زۆریان ڕووبەڕوو بوەوە، هۆیەکەش خڕیی زەوی بوو، کە وای دەکرد پێوانەکردنی شوێنە دوورەکان بە پێوانەکردنی دروست شتێکی سەخت بێت، کارمەندانی گەردوون ناسی یارمەتی زۆربەی نەخشەسازە سەرەتاییەکانیاندا، چونکە لێکۆڵینەوەکانیان پەیوەندی بە قەبارە و شێوەی زەویەوە هەبوو، یۆنانیەکان بە ناوی" ئیراسیشینیز" کە ماتماتیکزان و جوگرافیناس و گەردوونناس بوو لەدایکبوو لەساڵی  ٢٧٦ پ.ز بوو ناویان نابوو، كە توانی بەشێوەیەکی درووست چێوەی زەوی مەزەندە بکات، مەزەندەکەی ئیراتۆ وای کرد بتوانرێت بۆ یەکەمجار نێوان باکور و باشوری زەوی بەشێوەیەکی ڕاست حیساب بکرێت. لە هەمان کاتدا "هیبار خۆس" کە گەردوونناسێکی یۆنانی بوو پێشنیاری ئەوەی کرد نەخشەی جیهان بەشێوەیەکی یەکسان بۆ هێڵی خەیاڵی پانی و درێژی دابەش بكرێت، وە وتی : شوێنی گونجاو بۆ ئەم هێڵانە دەبێت لەسەر ئەو بنەما زانستیانەوە دیاری بکرێت، کە لە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ئاسمان  دەست کەوتووە"وە هیبارخوس یەکەم کەس بوو نەخشەی بۆ ئاسمان کێشا".  لە سەدەی دووەمی دوای زاییندا بەتلیمۆس هەمان بیرۆکەی بەکارهێنا و نەخشەیەکی دروست کرد کە هێڵەکانی پانی و درێژی تێیدا دیاری کردبوو، بەڵام وانەی جوگرافیا نەبوو بە پڕۆگرامی خوێندن تا دوای دۆزینەوەی ئەمریکا، دۆزینەوەکانی کۆڵۆمپس و ئەوانەی دوای ئەویش هاتن گرنگیەکی زۆری بە نەخشە و نەخشەسازی دا، لە ساڵی ١٥٧٠ دا "ئەبراهام ئورتیلۆس" یەکەم کەس بوو کۆمەڵێک لە نەخشەی گەورەی بڵاوکردەوە، بەڵام "گیرادۆس مرکاتۆر" بوو بە باوکی وێنەکێشانی نەخشەی نوێ، نەخشەیەکی کێشا هەموو هێڵە چەماوەکانی لەسەر زەوی کردبووە هێڵی ڕاست لەسەر نەخشە، ئەمەش وایکرد هێڵێکی ڕاست لە نێوان دوو شوێندا دەربکەوێت، کە وادەکات ئاڕاستەی دیاری کردنی بەهۆی قیبلە نمایەکەوە ئەگەری ڕوودانی هەبێت. ئەم جۆرە نەخشانە پێی دەوترێت "خستنە سەر" بە واتای ئەوەی سەر ڕووی زەوی دەگوازرێتەوە بۆ سەر نەخشە. وە لە بەرگی  کتێبەکەیدا وێنەی "ئیگلسی" ێکی کە "خواوەندێک بووە لە خواوەندەکانی کۆن "دانا بوو بە گەورەیی. بەو هۆیەوەیە ئەمڕۆ هەر کۆمەڵە نەخشیەک بە ئیگلس دەناسرێت.


سەرچاوەکان



1749 بینین