خێرا بەرگرتنی ڕووەک

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-14-21:37:00 - کۆدی بابەت: 3280
خێرا بەرگرتنی ڕووەک

ناوه‌ڕۆك

خێرا بەرگرتنی ڕووەک

خێرا بەرگرتنی ڕووەک Vernalization هاندانی کرداری گوڵ کردنە لە پلەی گەرمی نزمدا. خێرا بەرگرتن بۆ بەروبومەکانی دانەوێڵە کە لە ماوەی وەرزی پایزدا چێنراون، نموونەش گەنمی زستانە و جۆیە. بۆ نموونە تۆوی گەنم لە ماوەی وەرزی پایزدا دەچێنرێت. لە ژیاندا بەردەوام دەبێت لە ماوەی وەرزی زستاندا بە شێوەی نەمام. ڕووەکەکان دەکەونە بەر پلەی گەرمی وەرزی زستانی سارد، ئەمەش دەبێتە هۆی گوڵ کردنیان لە سەرەتای وەرزی بەهاردا بەمەش بەروبوومەکان بە زوویی بەرهەم دێن. ئەگەر هەمان تۆوی گەنم لە ماوەی وەرزی بەهاردا بچێنرێن ئەوا بەرهەم هێنانی هەمان بەروبوم دوو مانگی دیکەی پێویستە، بەم جۆرە دەردەکەوێت کە پلەی گەرمی نزم بە تەنها بەس نییە بۆ بەرهەمهێنانی بەروبومەکان لە زۆربەی ڕووەکە چێنراوەکاندا بەڵکو تەنها کرداری گوڵکردنیان خێرا دەکات، زۆر کات کشتیارەکان پشت دەبەستن بە ڕێگەی خێرا بەرگرتن و کۆکردنەوەی بەروبومەکان پێش هاتنی وشکی هاوینە.


سەرچاوەکان



651 بینین