کێ نەوتی دۆزییەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-21:50:00 - کۆدی بابەت: 3283
کێ نەوتی دۆزییەوە؟

ناوه‌ڕۆك

کێ نەوتی دۆزییەوە؟

ئەو نەوتەی دەیدەڵاند بۆ سەر زەوی، لای زۆربەی گەلانی کۆنی دونیادا ناسراو بوو، هەندێک جار  خەڵکی بۆ داگیرساندنی چرا بەکاریان دەهێنا. لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا ناوچەی "یاگنی"ـی شاخاوی چاڵە نەوتی زۆر دەوڵەمەندی تێدا بوو، لە هەندێک شوێندا هێندە لەسەر زەوییەوە نزیک بوو وەکو جۆگەلە لەبەری دەڕۆشت، لە کۆندا نەوتی خاو وەکو دەرمان بەکار دەهێنراوە، بەڵام بە بیری هیچ کەسدا نەدەهات بۆ نەوت بگەڕێت، فەزڵی گەڕان بە دوای نەوتدا دەگەڕێتەوە بۆ پارێزەرێکی نیۆیۆرکی بە ناوی"جۆرج پیشڵ". پیشڵ هەستا بە شیکاری نموونەیەک لە نەوت بۆی دەرکەوت کە دەشێت لە پترۆڵ زۆر  مەوادی تری بە سوود بەرهەم بهێنێت، بۆیە لە ساڵی ١٨٥٧ دا پیشڵ پیاوێکی بەناوی "ئۆدین دریک"ـی نزیک تیتۆ سڤیلی بنسلیڤانیا بگرێتە ئەستۆ. دریک بڕیاریدا زەوییەکی نەوتاوی هەڵکەنێت بۆ گەڕان بە دوای نەوتدا، بەڵام درزی زەوییەکە کێشەی گەورە بووە لەم کارەدا و لە ئەنجامدا بیرۆکەی زۆر گرنگ هات بە بیری درێکدا: کە بۆچی بۆری ئاسن دانەبەزێنێت بۆ ڕێگرتن لە درزەکانی دیوارەکە؟ ئەم بیرۆکەیە تا ئێستاش لە هەموو بیرە نەوتەکانی دنیادا پەیڕەو دەکرێت، لە ڕۆژی یەک شەمە ٢٨ ی ئابی ١٨٥٩ دا، قوڵی چاڵە نەوتەکە گەیشتبووە ٢١مەتر و درێک بڕیاریدا سەیرێکی بیرەکە بکات، کە سەیری کرد بینی شلەیەکی ڕەشی تێدایە. هەستا بە دابەزاندنی ئاو گڕدانێکی داخراو بە تەنێک، پاشان ڕایکێشایە سەرەوە و بۆنی کرد، بینی نەوتە. کەواتە درێک یەکەم کەس بوو بەدوای نەوتدا گەڕا، هەواڵی دۆزینەوەی نەوت بەخێرایی بڵاوبوویەوە و بەوەش سەردەمێکی نوێ لە ژیانی مرۆڤدا دەستی پێکرد. 


سەرچاوەکان



1101 بینین