چۆن ئۆکسجین وەردەگرین؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-14-22:00:00 - کۆدی بابەت: 3286
چۆن ئۆکسجین وەردەگرین؟

ناوه‌ڕۆك

کرداری هەناسەدان

مرۆڤ ناتوانێت بە بێ ئۆکسجین بژی. ئێمە پێویستمان بە ئۆکسجین هەیە، تا وەکو ژیانمان بەردەوام بێت. لە هەموو شوێنێکی دەوروبەرماندا ئۆکسجین هەیە کە نزیکەی یەک لەسەر پێنجی هەوا پێکدەهێنێت. هەریەک لە ئێمە کۆمەڵێک خانەی تایبەتمان هەیە وامان لێدەکات کە ئۆکسجین هەڵبمژین، ئەم خانانە لە سییەکانماندایە و ئێمەش ئۆکسجین بۆ ناو سییەکان هەڵدەمژین و لەوێوە دەچێت بەرەو ناو خوێن و لەوێشەوە بۆ هەموو ئەندامەکانی لەش بڵاوە دەکات. ئەو ئۆکسجینەی خوێن دەیگوازێتەوە بەشێکە لەو هەوایەی کە هەڵیدەیمژین ئێمە لە ڕێگای لووتەوە هەوا وەردەگرین. لە کاتی ڕۆشتنیدا بۆ ناو قوڕگ گەرم دەبێت و پاک دەبێتەوە. هەوا لە ڕێگای قوڕگەوە دەچێت بۆ قەسەبە هەواییەکان و لەوێوە بۆ سییەکان، لە سنگدا قەسەبە هەواییەکان پف دەکەن و دەبنە دوو بەشەوە کە پێیان دەوترێت دوو لقە هەواییەکە هەر لقێکی دەچێت بۆ یەکێک لە سییەکان و لەوێشەوە دوو لقەکە دەبن بە دوو لقی بچووکترەوە هەر لقێکی بچووکیش پف دەکات تا دەبێت بە تورەکەیەک یان گیرفانێک. ئەو خوێنەی پاشماوەکان هەڵدەگرێت دڵ لە (شعیرات) یان گیرفانی هەواییدا پاڵی دەنێت و لەوێدا كرداری ئاڵوگۆڕ دروست دەبێت. کە گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بە دیوارە موییە باریکەکاندا دەچێت بۆ گیرفانە هەواییەکان، بەڵام ئۆکسجین لە گیرفانە هەواییەکانەوە دەچێت بۆ دەمارە باریکەکان و خانە سوورەکانی خوێن. کاتێک خوێن ئۆکسجین وەردەگرێت دەجوڵێت بۆ چەپی دڵ، لەوێشەوە دڵ خوێن و ئۆکسجین بە یەکەوە دەنێرێت بۆ هەموو خانەکانی لەش.


سەرچاوەکان



830 بینین