هۆکارەکانی برینی گەدە

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-02-23-17:13:00 - کۆدی بابەت: 3289
هۆکارەکانی برینی گەدە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هۆکارەکانی برینی گەدە (بە ئینگلیزی: Cause of stomach ulcers، بە عەرەبی: اسباب قرحة المعیدةبرینەکانی گەدە بەزۆری بەهۆی هەوکردنی بەکتریایی بە بەکتریای هێلیکۆباکتەر ناسراو بە ئێچ پایلۆرییەوە ڕوودەدەن، یانیش بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردنی ناستیرۆیدییەوە (NSAIDs) دروست دەبێت، وەک ئایبۆپرۆفین و ئەسپرین.

ئەمان دەرمانانە دەتوانن بەرگری گەدە لەناو ببەن بەرامبەر ئەو ترشەی کە بەرهەمی دەهێنێت بۆ هەرسکردنی خۆراک، ئەمەش وادەکات کە ناوپۆشی گەدە زیانی پێبگات و برینێک دروست ببێت.

هۆکارەکانی بەکتریای گەدە

بوونی بەکتریای ئێچ پایلۆری

هەوکردنی بەکتریای گەدەی ئێچ پایلۆری هەوکردنێکی باوە و بە گشتی بۆ زۆربەی خەڵک بێ زیانە. بەڵام هەندێک جار دەکرێت ببێتە هۆی برین لە گەدە (برینەکانی گەدە) یان لە دوانزەگرێ (برینەکانی دوانزەگرێ). هێشتا ڕوون نییە بۆچی هەندێک کەس لەوانی تر زیاتر زیانیان بەرکەوتووە یاخود بەردەکەوێت لە بابەتی برینەکانی گەدە بەهۆی بەکتریای گەدەوە.

دەرمانی دژە هەوکردن (NSAIDs)

دەرمانەکانی NSAID دەرمانێکی دژە هەوکردنی ناستیرۆیدین کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێن بۆ چارەسەرکردنی ئازار، پلەی گەرمی بەرز (تا) و هەوکردن.

بە گشتی ئەو جۆرانەی NSAIDs کە بەکاردێت بریتین لە:

  • ئایبۆپرۆفین
  • ئەسپرین
  • ناپرۆکسین
  • دیکلۆفیناک

زۆرێک لە خەڵک بەبێ ئەوەی هیچ کاریگەرییەکی لاوەکیان هەبێت، دەرمانی دژە هەوکردنی ناستیرۆیدی وەردەگرن. بەڵام هەمیشە مەترسی هەیە کە دەرمانەکە لەوانەیە ببێتە هۆی کێشە، وەک برینەکانی گەدە، بەتایبەتی ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر یان ژەمێکی زۆر بەکاربێت.

هەروەها ئەو کەسانەی برینی گەدەیان هەیە بۆ چارەسەرکرندی هەوکردنەکانیان پێشنیار دەکرێت لە بری دەرمانی دژە هەوکردنە ناستیرۆیدییەکان دەرمانی تر بەکاربهێنن، ئەمەش لە پێناو پاراستنی زیاتر و دوورکەوتنەوەی مەترسی و ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بەو دەرمانانە و برینەکانی گەدەوەیە. پاراسیتامۆل زۆرجار دەتوانرێت بەکاربهێنرێت وەک جێگرەوەی ئازارلادەر لە بری دەرمانە دژە هەوکردنە ناستیرۆیدییەکان.

هۆکارەکانی شێوازی ژیان

بەڵگەی کەم هەیە کە هەندێک هۆکاری شێوازی ژیان، وەک خواردنی تیژی، بوونی فشاری دەروونی و بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکان، دەبنە هۆی برینی گەدە. بەڵام هەمیشە دەکرێت کە ئەمانە نیشانەکانی برینی گەدە خراپتر بکەن.

هەروەها جگەرەکێشان مەترسی تووشبوون بە برینەکانی گەدە زیاد دەکات و دەکرێت هۆکارێک بێت تا ڕێگاکانی چارەسەری کەمتر کاریگەر بن.


سەرچاوەکان



725 بینین