ناوهڕۆك
تۆیۆتا
كەرتی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە ژاپۆن بە یەكێك لە گەورەترین كەرتەكانی جیهان دادەنرێت، هەروەها كۆمپانیای تۆیۆتا (Toyota Motor Corporation) بە گرنگترین كۆمپانیا یابانییەكان دادەنرێت لەم بوارەدا، لە ساڵی 2019 كۆمپانیای تۆیۆتا بوو بە دووەم گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا لەدوای كۆمپانیای ڤۆڵكسواگن (Volkswagen)، كۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا (Toyota Motor Company Ltd) لەساڵی 1939 دامەزراوە لەسەر دەستی بازرگانی یابانی كیچیرۆ تۆیۆدا (Kiichiro Toyoda) كە سەرەتا كۆمپانیاكە بەشێكی لاوەكی بوو لە كۆمپانیای (Toyoda Automatic Loom Works) كە باوكی خاوەندارێتی دەكرد.
بارەگای سەرەكی كۆمپانیای تۆیۆتا دەكەوێتە یابان، بە دیاریكراوی شاری تۆیۆتا-شی (Toyota-shi) كە 13 لە 16 كۆمپانیاكەی یابان لەم شارەن، ئەم شارە سەر بە پارێزگای (Aichi)ـیە، بەڕێوبەری كۆمپانیای تۆیۆتا ئاكییۆ تۆدۆیا (Akio Toyoda)ـیە، لەساڵی 2020 ژمارەی كارمەندەكانی كۆمپانیاكە لەجیهاندا گەیشتە 359 هەزار كارمەند، هەروەها ڕێژەی بەرهەمهێنانی گەیشتە 8.8 ملیۆن ئۆتۆمبێل، كە قازانجی كۆمپانیاكە دەگاتە 290 ملیۆن دۆلار، هەروەها نرخی پشكەكانی دەگاتە 76.90 دۆلار.
كارگەكانی تۆیۆتا لەكوێی دیكەی جیهاندا بوونیان هەیە؟
بێجگە لە یابان كۆمپانیای تۆیۆتا چەندین كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی لە وڵاتەكانی دیكە هەیە، لێرەدا باسی ئەو وڵاتانە دەكەین كە كۆمپانیای تۆیۆتای تێدا هەیە لەگەڵ ساڵی دروستكردنی هەروەها ڕێژەی بەرهەمهێنانی ساڵانەی.
- ویلایەتی یەكگرتووەكانی ئەمریكا، كنتاكی (Kentucky)، لە ساڵی 1988 دامەزراوە، 444 هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەمدەهێنێت لە ساڵێكدا.
- كەنەدا، لە ساڵی 1988 دامەزراوە، 468 هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەمدەهێنێت لە ساڵێكدا.
- مەكسیك، باها كالیفۆرنیا (Baja California)، لە ساڵی 2004 دامەزراوە، 167 هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەمدەهێنێت لە ساڵێكدا.
- ئەرجەنتین، لە ساڵی 1997 دامەزراوە، 126 هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەمدەهێنێت لە ساڵێكدا.
- بەڕازیل، لە ساڵی 1959 دامەزراوە، 188 هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەمدەهێنێت لە ساڵێكدا.
- توركیا، لە ساڵی 1994 دامەزراوە، 252 هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەمدەهێنێت لە ساڵێكدا.
- ڕوسیا، سانت پیتسبێرگ (Saint Petersburg)،لە ساڵی 2007 دامەزراوە، 75 هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەمدەهێنێت لە ساڵێكدا.
- چیك، لە ساڵی 2005 دامەزراوە، 99 هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەمدەهێنێت لە ساڵێكدا.
- پورتوگال، ڤیلا نۆڤا دێ گایا (vila nova de gaia)، لە ساڵی 1968 دامەزراوە، 2 هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەمدەهێنێت لە ساڵێكدا.
- باشووری ئەفریقا، لە ساڵی 1962 دامەزراوە، 137 هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەمدەهێنێت لە ساڵێكدا.
- كێنیا، ،مۆمباسا (Mombasa)،لە ساڵی 1977 دامەزراوە، هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەمدەهێنێت لە ساڵێكدا.
- میسر، لە ساڵی 2012 دامەزراوە، هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەمدەهێنێت لە ساڵێكدا.