شیڤرۆلێت کەمارۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-22-20:19:00 - کۆدی بابەت: 3545
شیڤرۆلێت کەمارۆ

ناوه‌ڕۆك

شیڤرۆلێت کەمارۆ (chevrolet camaro)

ئۆتۆمبێلی کەمارۆ یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای شیڤرۆلێت کە سەر بە کۆمپانیای جێنێڕاڵ مۆتۆرز (general motors)ـە، یەکەم نەوەی ئۆتۆمبێلی کەمارۆ لەساڵی 1968 بەرهەمهێنراوە، ئۆتۆمبێلەکە سەرەتا شێوەیەکی کلاسیکی هەبوو، پاشان ئۆتۆمبێلەکە پەرەی پێدرا و کۆمپانیای شیڤرۆلێت نەوەی دووەمی لەساڵی 1978 بەرهەمهێنا کە هەمانشێوەی نەوەی یەگەمی هەبوو بەڵام سەقفی ئۆتۆمبێلەکە شێوەکەی لە پیتی (T) دەچوو، پاشان شێوازەکەی گۆڕا بۆ دیزاینی ئەمریکی بۆیە نەوەی سێهەمی ئۆتۆمبێلەکە تەواو جیاوازبوو لە نەوەکانی پێش خۆی.

بەروەپێشچوونی ئۆتۆمبێلی کەمارۆ

نەوەی چوارەم لەساڵی 1933 بەرهەمهێنرا، ئەم نەوەیە خاوەنی شێوازێکی سەردەمیانەی هەبوو لەگەڵ چەند تایبەتمەندییەکی نوێ وەک ئەیرباگ و سیستمی ئەلیکترۆنی، پاشان بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کەمارۆ بۆ ماوەی چوار ساڵ ڕاگیرا بەڵام لەبەر ئەو کاردانەوەیەی کە لەلایەن کڕیارەکانییەوە دروستبوو دەستکرایەوە بە بەرهەمهێنانی نەوەی پێنجەم وەک ئۆتۆمبێلێکی تاقیکردنەوە وابوو کە توانی لەساڵی 2007 خەڵاتی باشترین ئۆتۆمبێلی تاقیکاری وەربگرێت، دوای ئەم سەرکەوتنە کۆمپانیاکە بڕیاریدا کە دەستبکاتەوە بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەکە لەساڵی 2010 بە چەندین تایبەتمەندی زیاتر و پێشکەوتووترەوە.

تایبەتمەندییەکانی

  • توانای بزوێنەرەکەی دەگاتە 445 هێزی ئەسپ
  • بەهێزییەکەی دەگاتە 614 نیوتن/مەتر
  • گێڕێکی ئۆتۆماتیکی شەش خێرایی هەیە
  • کۆشنەکانی ئاسوودەبەخشن
  • ڕێژەی سەرفکردنی بەنزین تێیدا دەگاتە 9.5 لیتر بەنزین بۆ 100 کیلۆمەتر
  • سیستەمی پارێزەری پێشکەوتووی تێدایە
  • هەستەوەری تێدایە بۆ یارمەتیدان لەکاتی پارککردنی ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵ زەنگی ئاگادارکردنەوە
  • لایتی تایبەتی تێدایە بۆ کەشوهەوای تەماوی
  • بەشی دواوەوەی ئۆتۆمبێلەکە ئاگادارکەرەوەی تایبەت بە جوڵەی تێدایە
  • ئاوێنەکانی دەرەوە تایبەتمەندی گەرمکردنەوەیان هەیە
  • دەتوانرێت ئاوێنەکانی بەشێوەیەکی کارەبایی بجوڵێنرێت
  • خاوەنی لایتی کوالێتی بەرزە
  • سەقفی ئۆتۆمبێلەکە دەتوانرێت بکرێتەوە (سەقف سلایدە)
  • فێنککەرەوەی ئۆتۆماتیکی تێدایە
  • تایبەتمەندی بارگاویکردنەوەی ئامێرەکانی تێدایە بەشێوەی وایەرلێس
  • دەتوانیت ئۆتۆمبێلەکە بکەیتەوە بەبێ بەکارھینانی کلیل
  • دەتوانیت ئۆتۆمبێلەکە بە دوگمە دابگیرسێنیت
  • ڕووناککەرەوەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە کوالێتیان بەرزە
  • کوشنەکانی گەرمکەوەوەیان تێدایە
  • کوشنی تایبەت بە شۆفێر بە شێوازی کارەبایی دەجوڵێنرێت بە شەش ئاڕاستەدا
  • کامێرای تایبەت بە سەیرکردنی دواوەوەی ئۆتۆمبێلەکەی تێدایە
  • ویلەکانی ئۆتۆمبێلەکە لە ئەلەمنیۆم پێکاهاتووە و قەبارەکەی 20 ئینچە

کێشەکانی

  • ئۆتۆمبێلێکی خۆڕاگر نییە
  • پارچە یەدەگەکانی بە ئاسانی دەست ناکەون
  • بینینی شۆفێرەکە بۆ تەنیشتەکانی باش نییە بەتایبەتی لەکاتی پێچکردنەوەدا، ئەمش دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی دروستکردنی ئۆتۆمبێلەکە و ئاوێنە بچووکەکانی.


سەرچاوەکان



827 بینین