مەدائن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-02-13:39:00 - کۆدی بابەت: 4069
مەدائن

ناوه‌ڕۆك

مەدائن

پایتەختی دەوڵەتی ساسانی بە مەدائن ناوزەند دەکرا (سەلمان پاک)ـی ئێستا، چونکە لە چەندین شآری تەنیشت یەکەوە هاتبوو. هەروەها بریتی بوو لە کۆمەڵگایەکی نیشتەجێی فراوان کە کۆشکی پاشا و دەست و پێوەندەکانی و دیوانەکانی دوەڵەتی تێدابوو. شآکانی ساسانییەکان چەند کۆشکی نوێیان دامەزراند لەو ناوچەیە. تاقی کسری (إیوان کسری) دیارترین ڕوخسارەکانی بیناسازی لە شآری مەدائین بوو کە تاقێکی گەورەیە و بە گەچ و خشت بنیاتنراوە، بە شێوەیەکی لاکێشەیی هەیە کە تاقێکی گەورە دەوری داوە و کەوانەیەکی گەورەی لە خشت دروستکراوی تێدایە، بەرزایی تاقەکەک (٢٥م) دەبێت و پانی (٢٦م) و درێژی (٤٣م) لە هەردوو لای تاقەکەدا دوو دیواری بەرز هەیە کە ڕووی پێشەوەی کۆشکی پاشایەتی بووە، کە بە چەندین کەوانەی بیناسازی ڕآزاوەتەوە، پاشا لەو کەوانەدا (تاقانەدا) بە یاوەری وەرزیرەکانی و کەسانی دەستە ڕآستی دادەنیشت و پێشوازی لە نوێنەری وڵاتانی دیکە دەکرد، دیوارەکانی تاقەکە بە قوماش و مافوری گرانبەها دادەپۆشرا.


سەرچاوەکان



1644 بینین