میرنشینی عەنازی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-07-20:24:00 - کۆدی بابەت: 4272
میرنشینی عەنازی

ناوه‌ڕۆك

عەنازی

لە حلوان و شآرەزوور (٩٩١-١١١٧ز)، دوای لاوازبوون و لەناوچوونی میرنشینی حەسنەوی بەرزیکانی بنەماڵەیەکی تری کوردی ناوچەکە کە عەنازییەکان بوون دواتر ناوچەی تریان خستە سەر لە هۆزی شآزنجانی، فەرمانڕەوای شارەزووریان لە ئەستۆ گرت سەرەڕای ئەم میرنشینە دانپێراوانە، چەند میرنشینێکی بچووک و سنوورداردا ژمارەیەک قەڵا و شورا و باژێڕ و شارۆچکەیان بەڕێوە دەبرد، وەک هۆزی هەزبانی لە هەولێر و دەوروبەری، هۆزی زەرزاری لە قەڵا و شارۆچکەکانی خەفتنیان (هاودیان) و ڕەواندوز و باڵەکان و سیدەکان، هۆزی حەمیدی لە هەردوو قەڵای ئاکرێ و شوش، هۆزی هەکاری لە قەڵاکانی ئامێدی ئاشب و هرور و جۆڵە مێرگ، هۆزی بۆتانی لە جزیرەی بۆتان و هەرێمی زۆزان، هۆزی بەشنەوی لە قەڵای فەنکی هەڵکەوتوو لە باکووری جزیرەی بۆتان، هۆزی مەهرانی لە قەڵا و گوندەکانی ناوچەی زاخۆ، هۆزی ڕۆژەکی لە باژێڕی بەدلیس و دەوروبەری، هۆزی قەیموری لە قەڵای تەیمور لە هەرێمی دیاربەکر، هۆزی چۆپی لە هەردوو قەڵای شاتان و (حصن طالب).

ئەم میرنشینانە کاروباری سیاسی و سەربازی و ناوچەکانی کوردستانیان بەڕێوەدەبرد، میرنشینە گەورە و ناسراوەکان خودانی دامەزراوە و دامو دەزگاکانی کارگێڕی و دارایی و قەزائی و ئابووری خۆیان بوون، خەلیفەی عەباسی لە بەغدا دانی بە هەموویان دادەنا، میرەکانی کوردیش لای خۆیانەوە ڕێزی خەلیفەی عەباسیان دەگرت و بە هێمای دەسەڵاتی شەرعیان دادەنا و هەرگیز سەرپێچی فەرمان و بڕیارەکانیان نەدەکرد.

میرەکانی کورد دراویان بە ناوی خۆیانەوە لێدەدا پاش نەخشاندنی ناوی خەلیفەی عەباسی دەسەڵاتداری بوەیهی لە سەر دراوەکە، هەروەها لە خوتبەی ڕۆژانی هەینیدا ناوی خەلیفە ناویان دەبرا و دوعایان بۆ دەکرا.

ئەم بارودۆخە بەردەوام بوو تا لە نیوە دووەمی سەدەی پێنجەمی کۆچی/یانزەهەمی زاینی، هەرێمە کوردنشینەکان و سەردەم هەرێمەکانی ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی دووچاری هێرش و پەلاماری فراوانخوازیانەی تورکە سەلجوقییەکان بوونەوە بە سەرکردایەتی توغرل بەگ و ئەلب ئەرسەلان و مەلکشا و یەکێک لە ئەنجامە خراپەکانی ئەم لەشکر کێشییە، کەوتن و لەناوچوونی میرنشین و دەسەڵاتدارییە ناوخۆییەکانی کوردستان بوو، لە لایەکی دیکەوە گەلێك هۆز و تیرە و بەرەبابی تورک و تورکمان بە کوردستاندا بڵاوبوونەوە و بە یەکجاری نیشتەجێ بوون، دواتر لە سەدەی شەشەمی کۆچی/دوازدەهەمی زاینی، لە ژێر سایەی هاندان و پشتگیری سەلجوقییەکان توانیان ژمارەیەک دەسەڵاتداری لەسەر خاکی کورد دابمەزرێنن کە لە مێژوودا بە (ئەتابکیات) ناودەبران.


سەرچاوەکان



2809 بینین