کار و چالاکی کۆمەڵایەتی
لەبەر ئەوەی ئافرەت زۆر سیفاتی خۆڕسکی و دەستکەوتووی تێدایە، بۆیە دەتوانێت ئەم کار و چالاکیە کۆمەڵایەتیانە بکات.
- کارکردن لە پێناوی بەهێزکردنی پەیوەندیی خێزانداری، هاوکاری کردن بۆ چارەسەری کێشەکانی ناو خێزان.
- هەوڵدان بۆ کردنەوە و دروستکردنی ناوەندە کۆمەڵایەتی و ڕاوێژکاریەکان، بۆ لێکۆڵینەوە لەو کێشانەی پەیوەستن بە ئافرەت، دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان.
- کارکردن بۆ کەمکردنەوەی ئەو هۆکارانەی بەربەستن لە ڕێگەی پێکەوەنانی خێزان وەک مارەبڕین، ژن بە ژنی، گەورە بە بچوک، مارەبڕینی کچی بچوک.
- گەشە پێدانی هۆشیاری کۆمەڵایەتی، کارکردن بۆ ڕاست کردنەوەی ئەو بیر و باوەڕە هەڵانەی کە بەرامبەر بە ئافرەت کراوە لەناو کۆمەڵگە، بە تایبەتی ئەوانەی بە ناوی ئیسلامی پیرۆزەوە دەگوترێت و دەکرێت.
- گرنگی دان بە پێکەوەنانی خێزان لەسەر بنەمای شەرعی و دروست، وەک دەست نیشانکردنی هاوسەر، ڕێزگرتنی هەردوو لا، هاوسەنگی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری.
- کارکردن لە پێناو هاوکاری ئافرەتە پیرەکان، دەربەدەربووەکان، لێقەوماوەکان، نەخۆش و پەککەوتووەکان، قوربانیانی کێشە کۆمەڵایەتیەکان، هەروەها کارکردن لە پێناوی دابینکردنی مافەکانیان، ڕێزگرتنیان لەناو کۆمەڵ.
- کارکردن بۆ گرنگیدان بە منداڵان لەسەر ئاستی خێزان و کۆمەڵگە، هەروەها چەسپاندنی مافەکانی خوێندن و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیان.
- داکۆکی کردن لەسەر شیاوی تەواوی ئافرەت لە مافی خاوەن موڵکیەتی و سەربەستی ئابووری، مافی وەرگرتنی میرات.
- هەوڵدان بۆ کردنەوەی خولی پراکتیکی بۆ فێربوونی کۆمپیتەر، دوورین، چنین، پیشەکانی تری دەستی.
- کارکردن بۆ گرنگیدان بە کردنەوەی ناوەندی چاودێری دایکان و منداڵان.
- کارکردن لە پێناو زیاد کردنی نەخۆشخانەی پەیوەست بە نەخۆشیەکانی ئافرەتان و منداڵبوون، نەخۆشیەکانی منداڵان.
سەرچاوەکان
1065 بینین