نیشتەجێبوونی ئافرەت لە ماڵدا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2025-11-13-03:23:00 - کۆدی بابەت: 4392
نیشتەجێبوونی ئافرەت لە ماڵدا
ژیان و کۆمەڵگە

واتای نیشتەجێبوون

مانەوە لە شوێنێک، دابەزین و نیشتەجێ بوون، کە گووترا فڵان کەس ماوە مانای ئاسوودە و نیشتەجێ بوو، هەروەها بە مانای سەنگینی و حەیاتی دێت (الوقار) واتای (البرج) هەموو شتێکی بەرز و دیار، کاتێک بە منارەکان و تەلارەکان دەڵێن (البروج) چونکە بەرز و دیارن، بۆ ئافرەتان بە مانای دیارخستنی جوانی و ڕازاوەیەتی دێت، بە مانای دەرکەوتنی ئافرەت بۆ بزواندنی ئارەزووی پیاو دێت، هەروەها بە مانای ڕۆشتنی بە لار و لەنجە، بەرز و ڕوانین، قەشەنگی دێت.

مانەوە لە ماڵ

سەید سادق دەڵێت لە بنچینەوە بەمانای هاتنەدەرەوە لە کۆشک و تەلار دێت، لەدوای بەکارهێنرا بۆ هاتنەدەرەوەی ئافرەت لە چوارچێوەی پۆشتەیی و حەیا و شەرم، دەرخستنی جوانی ڕازاوەیی بۆ خەڵکی بێگانە، ماڵ بریتییە لە شوێنی سەرەکی و نیشتەجێ بوونی ئافرەت، شوێنی بنچینەی ژیانی ئافرەتە بۆ پەروەردەکردنی نەوەکانی دواڕۆژ گۆشکراو بە پەروەردەیەکی ڕاست و دروست، لە ژێر چاودێری دایک لە ئامێزی پڕ سۆز و بەزەیی، کەش و هەوایەکی لەبار بۆ گەشەی مێشک و ئارامی دەروون، نەشونمای جەستەیی، هەرکاتێک منداڵ بەردەوام لای دایکی بوو ئەوا شیری گەرم و ئامادەی هەیە بەبڕ و ئەندازەی پێویستی خۆی، لە ئامێز گرتنی سەرچاوەی ئاسوودەیی و کامەرانی منداڵەکەیە، نزیک بوونەوەیەک و پێکەوە نووسانێکی جەستەیی و دەروونییە، کە زۆر پێویستە بۆ دواڕۆژی منداڵەکە، بۆ پاراستنی کۆمەڵگە لە کێشەی پەروەردەیی منداڵ و تێکەڵاوی بێ سنوور، ئیسلام بەرنامەیەکی تایبەتی داناوە دەربارەی چۆنێتی بەڕێوەچوونی ژیانی ئافرەت لەناو ماڵ و لە دەرەوەی ماڵ واتە کۆمەڵگە، خوای گەورە دەفەرمووێت: (وقرن فی بیوتکن ولا تبرجن تبرج الجهلیة الأولی وأقمن الصلوة وءاتین الزکوة وأطمن اللە ورسوله) الأحزاب ٣٣، ئیمامی ئیبن کثیر لە تەفسیری ئەو ئایەیە دەڵێت واتە ماڵ بکەنە شوێنی بەردەوامیتان، تیایدا مەچنە دەرەوە مەگەر بۆ کاری پێویست وەک چوونە مزگەوت و جێبەجێ کردنی پێویستیەکان نەبێت، موجاهید دەڵێت ئەگەر چووە دەرەوە بۆ ئەوەی لە نێوان پیاوان بڕوات، ئەوە تەجروبەیە، قەتادە دەڵێت ئەگەر لەماڵ چوونە دەرەوە بە لارولەنجە بە ناز ڕۆشتن، ئەوەیە تەجروبە، هەر ئەوەیشە خوای گەورە قەدەغەی کردووە، موقاتل کوڕی حەیان دەڵێت ئەگەر سەرپۆشەکەی بە جوانی تووند نەکرد و مل و ملوانکەی دەرکەوت، ئەوە تەجروبەی نەفامانی پێشینەکانە.

مانەوە لەماڵ و فیترەت

لێرەدا هەندێک خاڵی زانستی و پزیشکی و دەروونی دەخەینە ڕوو بۆ سەلماندنی ئەوەی کەوا ماڵ باشترین و گونجاوترین شوێنی کاری ئافرەتە.

  1. توانستی شوێن دیاریکردن لە ئافرەتان لە هەردوو لای دەماخدا بڵاوبووەتەوە بەبێ ڕێکخستن، بەڵام لە پیاوان یەک پارچە و کۆیە، لەیەک لای دەماخەوەیە، هەر بۆیە کچان ئاستی ئەنجامدانی یاریی تۆپی پێ و تۆپی تێنس و یاریەکانی تریان زۆر کەمترە لە کوڕان، لەبەر ئەو هۆیەشە زانایان دەڵێن  توانای بۆ کارکردن لە شوێنێکی تەسک، وەک ماڵ باشترە لە کارکردنی لە شوێنێکی فراوانی بەربڵاو، هۆکاری ئەوەش دەگەڕێننەوە بۆ هۆرمۆناکانی جنسی، بەڵام چۆنیەتی کارکردنی ئەو هۆرمۆنانە تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
  2. کۆرپەلەی ئادەمیزاد جیاوازی زۆری هەیە لەگەڵ گیانلەبەرانی تر لە بواری پەروەردەکردن، دەبینین کۆرپەلەی ئادەمیزاد کاتێکی زۆر و چاودێریەکی تووند و مانوو بوونێکی زۆری دەوێت، دەگاتە زیاتر لە دوو ساڵ، تاوەکو بتوانێت پێویستییەکانی ژیانی خۆی جێبەجێ بکات وەک خواردن و نوستن و بەرگری کردن، سێ ساڵی یەکەمی ژیانی کۆرپەلەی ئادەمیزاد زۆر ناسکە و هەستیارە، بەبێ بوونی دایکی هەرگیز ناتوانێت ژیانێکی ئاسوودە و بەختەوەر بباتە سەر، گەر نەمرێت ئەوا تووشی چەندەها کێشەی دەروونی و جەستەیی دەبێت، لە داهاتوودا، ئەگەر منداڵ لەو تەمەنە لە ئامێزی دایکی و لە ژێر سەرپەرشتی باوکی گەشەی کرد ئەوا پەیوەندییەکی توندی سۆز و بەزەیی، ڕێزگرتن، پەیوەندی دڵ و گیانی دروست دەبێت لە نێوان ئەو منداڵە و دایک و باوکی، لەگەڵ دروست بوونی مافی هەریەکیان بەرامبەر ئەوی تریان.
  3. وزەی ئافرەت ووزەیەکی شاراوەیە، بواری کاری ئەو ووزەیە ناوەکیە، توانای ئەو وزەیەش بەکاردێت بۆ دروستکردن و شێوەکاری، هەروەک لە هێلکەی مێینە بینیمان کەوا دوای پیتێن، هەموو ووزەی ئەو خانە نوێیە لە هێلکە وەریدەگرێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، تاوەکو هێلکە خۆی بە دیواری منداڵدانەوە هەڵدەواسێت کە دەگاتە ٨-١٠ ڕۆژ، پاش ئەو ماوەیەش هەر دایکە بە خواردن و خوێنی خۆی بژێوی کۆرپەلە دابین دەکات.
  4. ئەگەر بە ووردی سەرنجی ژیانی منداڵی مێینە بدەین، دەبینین هەر لەو تەمەنە ئارەزووی بەلای دروستکردنی خانوویەکی بچووک دەچێت، هەندێک کەل و پەلی ناو ماڵی تیایدا کۆبکاتەوە، سەیر دەکەین زۆر بە پاکی و دڵسۆزیەوە پارێزگاری دەکات هەر وادەزانی ڕاستییە، گەر هەوڵی ئەوە بدرێت ئەو ماڵە تێکبدرێت ئەوە زۆر بە پەرۆشییەوە بەرگری دەکات.

هەر بۆیە پێویستە یەکەم کاری ئافرەت پەروەردەی منداڵ بێت، پێش ئەوەی بیر لەهەر شتێکی تر بکاتەوە، هەرچەندە ئەو کارە بۆ بەدەست هێنانی داهاتێکی ئابووری، فێربوونی زانیاری، سوودێکی کۆمەڵایەتی بێت، چونکە پەروەردەی نەوەی دوا ڕۆژ زۆر گرنگترە لە سوودێکی کاتی تاکی، مەگەر بۆ پێویستیەکی زۆر گرنگ بێت، وەک پەیوەست بەمان و نەمانی خێزانێک یان کۆمەڵگەیەک.


سەرچاوەکان



827 بینین