تۆیۆتا لاند کرۆزەر (٢٠١٦)

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-16-14:39:00 - کۆدی بابەت: 4563
تۆیۆتا لاند کرۆزەر (٢٠١٦)

ناوه‌ڕۆك

تۆیۆتا لاند کرۆزەر (toyota land cruiser)

ئۆتۆمبێلی لاند کرۆزەر بۆ ماوەی زیاتر لە 60 ساڵە متمانە و سەرنجی کڕیارەکانی ڕادەکێشێ، بە تایبەتی ئاشقانی ئۆتۆمبێلە دەبڵەکان (4WD- 4X4)، ئەم ئۆتۆمبێلە بەرهەمی کۆمپانیای تۆیۆتای جیهانییە، کە بارەگاکەی دەکەوێتە شاری تۆکیۆ لە ژاپۆن، یەکەم ئۆتۆمبێلی جۆری لاند کرۆزەر لە ساڵی 1954 دەرکەوت، کە ناوەکەی لە ئۆتۆمبێلە بەناوبانگەکانی تر دەچوو، بەپێی ئامارەکان دەرکەوتووە کە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی لاند کرۆزەر گەیشتووەتە 5 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.

تایبەتمەندییەگانی ئۆتۆمبێلی لاند کرۆزەر 2016

ئەم ئۆتۆمبێلە دروستکراوە بۆ ئەوەی بەرگەی هەموو جۆرە کەشوهەوایەک و ڕێگایەک بگرێت وەک ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لێرەدا باسی تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلی لاند کرۆزەر 2016 دەکەین:

  • بزوێنەرەکەی بەهێزە و قەبارەکەی 4500 سی سی دەبێت و هێزی 232 ئەسپی هەیە.
  • گێڕەکەی ئۆتۆماتیکییە و شەش خێرایی هەیە.
  • سیستمی دژە خلیسکان (ABS)ـی تێدایە.
  • دابەشکردنی ئەلیکترۆنی هێزی ئیستۆپەکانی هەیە (EBD).
  • ئۆتۆمبێلەکە ئەیرباگی تێدایە تایبەت بە شۆفێر و سەرنشینی پێشەوە.
  • سیستمی پارێزگاری پێشکەوتووی دژە دزینی تێدایە.
  • سیستمی زیرەکی پارککردنی تێدایە.
  • کوشنەکانی دواوە بە چەرم داپۆشراون و دەتوانرێت بنوشتێنرێنەوە.
  • قەبارەی ویلەکانی 18 ئینچە.
  • ئاوێنەکانی دواوە و لاتەنیشتەکانی کارەبایین.
  • قەبارەی تانکی بەنزینەکەی 138 لیترە، و بۆ هەر 100 کیلۆمەترێک 13.4 لیتر بەنزین بەکاردەهێنێت.
  • خێراییەکەی دەگاتە 200 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
  • ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە فراوانە و شوێنی 8 سەرنشین دەبێتەوە.
  • درێژییەکەی 4.9 مەترە، پانییەکەی 1.9 مەترە و بەرزییەکەی 1.8 مەترە.
  • توانای بزوێنەرەکە 615 نیوتن/مەترە و هەر چوار تایەی ئۆتۆمبێلەکە دەخولێتەوە (4WD- 4X4).
  • پێوەری گەرمی تایبەت بە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەی تێدایە.
  • ناو ئۆتۆمبێلەکە بەفرگری تێدایە لەگەڵ شاشەیەکی قەبارە 9 ئینچی.
  • سیستمی GPS تێدایە.
  • دەتوانیت لە دوورەوە کار بە ئۆتۆمبێلەکە بکەیت.
  • فێنککەرەوە و بلوتوس و شوێنی CD تێدایە.
  • سوکانی ئۆتۆمبێلەکە بە تەختە و چەرم ڕازێنراوەتەوە.
  • سیستمی دەنگی بەھیزی تێدایە لەگەل 9 بڵندگۆدا (مکەبەرە).

کێشەکانی ئۆتۆمبێلی لاند کرۆزەر 2016

  • نرخەکەی گرانە لەچاو ئۆتۆمبێلەکانی تر کە لە هەمان جۆرن.
  • بەفرگرەکەی کار ناکات کە فێنککەرەوەکە دانەگیرسابێت.
  • لەرینەوە هەیە لە هاوێنەکانی لایتەکانی.
  • چەند کێشەیەکی کۆمپیوتەری هەیە لە فێنککەرەوەی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە.


سەرچاوەکان



651 بینین