سێو

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-23-01:58:00 - کۆدی بابەت: 4786
سێو

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی سێو

سێو وه‌كو ناوه‌ بۆ به‌ره‌كه‌ ناوه‌ بۆ داره‌كه‌ش، سێو گه‌لێ جۆری هه‌یه‌ هه‌مووی به‌كه‌ڵكه‌، داره‌كه‌ی زۆرتر شوێ"ی فێنكی ئه‌وێ، به‌قه‌ڵه‌م ئه‌نێژرێ له‌وكاته‌دا كه‌ ئه‌نێژرێت ئه‌گه‌ر پیازه‌ خووگانه‌ بنێژیت به‌ده‌وریا كرم ناداته‌ به‌ره‌كه‌ی، ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر گوڵی سوور له‌بنه‌كه‌یا بنێژرێ سێوه‌كه‌ سور ده‌رئه‌چێ، ئه‌گه‌ر بته‌وێ زۆر سێوه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌و حراپ نه‌بێت بیهێنه‌ سێوه‌كه‌ بپێچینه‌ له‌گه‌ڵای داری زه‌یتون وه‌یا له‌ گه‌ڵا داری گوێزه‌وه‌و بیخه‌ره‌ بن زه‌وی، وه‌یا بیخه‌ره‌ ناو قوڕه‌وه‌و ئیتر ئه‌و سێوه‌ زۆر ئه‌مێنێته‌وه‌.

بەشی بەکارهاتوو بەرەکەی و توێکڵەکەییەتی، شوێنە مامناوەندییەکانی نیوەی سەرەوەی گۆی زەوی، هەروەها چیاکانی دەوروبەری دەریای سپی ناوەڕاست، میوەیەکە لەو شوێنانە دەڕوێت کە پلەی گەرمی مام ناوەندییە، لە شوێنە سارد و بەرزەکانیش پێدەگات.

سێوی کێوی لە بەریتانیاوە سەری هەڵداوە و باپیرەی هەموو جۆرەکانی تری سێوە کە ئێستا ئێمە دەیبینین جۆرێک لە سێو ناسرابوو پێش داگیرکردنی بەریتانیا لەلایەن ڕۆمانیەکانەوە، وا دیارە ڕۆمەکان سێویان بردووە بۆ بەریتانیا لەگەڵ خۆیاندا، نووسەر پلێنی ٢٢ جۆر سێوی باس کردوە و ئێستا نزیکەی ٢٠٠٠ جۆر سێو هەیە لە جیهاندا و لە کتێبەکانی سەکسۆنی چەند جارێک ناوی سێو هاتووە بەتایبەتی گیراوەکەی بەناوی (سیدار)، فەرهەنگی (بارپۆلۆمیۆس ئەنجلۆس) لە فەرهەنگە سەرەتاکانە و باسی سێوی تیا کراوە هەروەها لە سەردەمی شەکسپیریش سێو وەک دیاری پێشکەش دەکرا، ئێستاش هەمان دەستوور ماوە.

پێکهاتەی سێو

  • ئاو ٨٠-٨٥٪.
  • شەکر و نیشاستە ١٠-١٥٪.
  • شەکری سادە ٦-١٠٪.
  • پرۆتین ٥٪.
  • خوێ و کانزا ١-١.٥٪.
  • ڤیتامینی (سی و ئەی و بی١ و بی٢).
  • ترشی ئۆرگانی مالیک و گالیک.
  • کانزای سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و فۆسفات و مەنگەنیز و ئاسنی تیایە. زۆربەی ئەو کانزایانە لە چینی ژێرەوەی توێکڵەکەیەتی بۆیە وا چاکە بە توێکڵەوە بخورێت. هەندێ لەو کانزایانە بۆ ئافرەتی دووگیان باشە هەندێکیان بۆ گەشەی دەماخ.
  • زەیتی سێو ناوی ئەمایل ڤالیرەیت.
  • دەنکی سێویش هەندێ زەیتی هەڵچووی تیایە وەک ئەمیگدالین.

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی سێو

  • سوودەکانی پزیشکی سێو خۆی دەنوێنێ لە ترشەکانی وەک مالیک و تارتاریک، بەتایبەتی لەکاتی ئەوڕۆماندا چونکە وەرزش کردن کەمبۆتەوە و نەخۆشییەکانی گەدە و ڕیخۆڵە زیادی کردووە.
  • بۆ نەخۆشی شاهانە (داء الملوك) باشە.
  • شەکری ناو سێو وا دەکات سێوەکە زوو هەرس بکرێت و ڕاستەوخۆ بچێتە ناو خوێن و وزە بداتە لەش.
  • هەرسی ئاسانە و لە ماوەی چەند ٥٨ خولەک تەواو دەبێت.
  • گیراوەی سێو بۆ چارەسەرکردنی برینی گەدە و ڕیخۆڵە باشە.
  • بۆ بەرگری لە بەردی گورچیلە و هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ باشە.
  • بۆ هێمنکەرەوەی دەروون و خەوزڕان و کەم خەوتن باشە.
  • بۆ هەوکردنی چاو باشە وەک کەمادات بەکاردێت.
  • گیراوەی سێو میکرۆبی تیفۆید دەکوژێت.
  • چالاکی جگەر زیاد دەکات.
  • خەلی سێو بۆ سکچوون باشە.
  • چالاکی مێشک زیاد دەکات چونکە فۆسفۆڕی تیایە.
  • بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و دڵە کوتێ باشە.
  • بەرگری لە لەبارچوون دەکات.


سەرچاوەکان

870 بینین