ناوه‌ڕۆك
لێكدانەوەی خەونەكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای مۆم لە خەودا کردووە .
مۆم له خه‌ودا
لێكدانه‌وه‌ی مۆم له خه‌ودا كامه‌رانی و فه‌رمان ڕه‌وایی و پله‌وپایه‌یه ، ئه‌گه‌ر ببینێ به‌ده‌ستی خۆی مۆم دابگیرسێنێت ، ئه‌وا پله‌و پایه‌و بژێوی زیاد ده‌كات ، ئه‌گه‌ر ببینێ له ماڵه‌كه‌یدا مۆمێك داگیرسابێت و به‌ڕوناكی مۆمه‌كه ماڵه‌كه‌ی ڕوناك بوبێته‌وه ئه‌وا له‌و ساڵه‌دا نیعمه‌تی زۆری ده‌ست ده‌كه‌وێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ كه‌سێك مۆمێكی داگیرساوی به مۆم دانه‌كه‌وه پێ بدات ئه‌وا له‌لایه‌ن هۆزێكی گه‌وره‌وه‌و ژنێك ده‌هێنت ، به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر مۆم دانه‌كه زیوی بێت ئه‌و ژنه صالح و چاك ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئاڵتونی بێت ئه‌وا له خێزانێكی به‌توانا و به‌هێزه ، ئه‌گه‌ر قوڕقوشمی ببێت ئه‌وا مه‌لازاده‌یه وه ئه‌گه‌ر سفاڵی بێت ئه‌وا له خه‌ڵكی ئاسایی ده‌بێت .