سوود و زیانەکانی جوینی بنێشت چییە؟

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-05-02-00:34:00 - کۆدی بابەت: 12737
سوود و زیانەکانی جوینی بنێشت چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوود و زیانەکانی جوینی بنێشت چییە؟ (بە عەرەبی: ما هي مميزات وعيوب مضغ العلكة، بە ئینگلیزی: What are the advantages and disadvantages of chewing gum)، بنێشت یەکێکە لە خۆراکە بڵاوەکانی کۆمەڵگا کە خەڵکێکی زۆر حەز لە خواردنی دەکەن، کە بۆ یەکەمجار لە ئەمریکا پەیدا بووە لە ڕۆچون و کارلێک کردنی ماددەی گلیسرین دروستکراوە و پاشان شەکر و نەعنا و پێکهاتەی تری بۆ زیاد کراوە بووە بەو بنێشتەی کە ئێستا هەیە.

سودەکانی بنێشت جوین چییە؟

١- بۆنی هەناسە خۆش دەکات بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە زیاتر ئارەزوی ئەو جۆرە خۆراکانە دەکەن کە بۆنێکی بەهێزیان هەیە وەکو سیر و پیاز، بنێشت کاریگەری زۆری هەیە لە نەهێشتنی بۆنی ناخۆش.
٢- بنێشت بە توندی بەر ددانەکان دەکەوێت و بەمەش یارمەتی پاککردنەوەی پاشماوەی خۆراک دەدات لەسەر ڕووی ددان، زۆر جوینی بنێشت دەبێتە هۆی زیاتر دروستبونی لیک لە دەمدا کە ئەمەش یارمەتی پاککردنەوەی بۆشایی دەم و هەروەها ددانەکان دەدات، مەترسی دروستکردنی ددانی دەستکرد کەم دەکاتەوە.
٣- لە کاتی جوینی بنێشتدا بۆشایی دەم بە بەردەوامی دەجوڵێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕۆشتنی خوێن بۆ دەموچاو، مەشق بە ماسولکەکان دەکات بە جوین و جوڵاندن.

زیانەکانی بنێشت جوین چییە؟

١- لەکاتی جوینی بنێشتدا شەکر لە بۆشایی دەمدا بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێنێتەوە، ئینجا ئەو بەکتریایەی کە لە بۆشایی دەمدایە شەکرەکە دەگۆڕێت بۆ ترش و دەبێتە هۆی لەناوچونی ماددەی کالسیۆمی ددان (مینا و ڕوکەشی ددان)، هەربۆیە دەبێتە هۆی کلۆربوون و تێکچونی ددان.
٢- بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی کە لەسەر بنێشت کراوە، زۆر جوینی بنێشت دەبێتە هۆی لەناوچونی ناوئاخنی جیوەیی ددان هەربۆیە بۆ ئەو کەسانەی کە ددانیان بە ماددە جیوەییەکان پرکردۆتەوە وا باشترە بنێشت نەجون، چونکە جوینی بنێشت دەبێتە هۆی شیکردنەوەی ماددەی ئاڵۆزی جیوەکە ئەمەش ڕێژەی جیوە لە خوێن و میزدا زیاد دەکات، زیادبونی ڕێژەی جیوەکەش کاریگەری خراپ لەسەر مێشک و سیستمی گورچیلە دەکات.
٣- ئەو منداڵانەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ بنێشت دەجون بەزۆری خوو دەگرن بە لێک خشاندنی ددانەکانییان لە کاتی نوستندا ئەمەش دەمیان دەخاتە بارێکی پەشۆکاوی کە کار لە شێوازی نوستنەکەیان دەکات، هەربۆیە پێویستە منداڵان لە ڕۆژیکدا زیاتر لە ٣ بۆ ٤ جار بنێشت نەخۆن و ماوەی بنێشت جوینیشیان لە ١٠ بۆ ١٥ خولەک زیاتر نەبێت.
٤- زۆر جوینی بنێشت مەترسی شێوازی لاکێشەیی و خورانی دەمووچاو لە هەرزەکاراند زیاد دەکات، لەبەر ئەوەی ماسولکەکانی شەویلگە مەشقی زۆریان پێدەکرێت و ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەکردنی زیاد لە پێویستی دەمووچاو.


سەرچاوەکان



48 بینین